پاریزگاری ئیلام: رووداوی هاتووچۆ 43% کەمی کردووە

27-03-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
 
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە گەشتکردن بەهۆی پشووکانی نەورۆز زیادی کردووە، بەڵام رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە کەمی کردووە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی ئاداری 2025، ئەحمەد کەرەمی، پارێزگاری ئیلام رایگەیاند، "لەگەڵ ئەوەی گەشتکردن لە پارێزگاکە 20٪ زیادی کردووە، بەڵام رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە 43٪ کەمی کردووە".
 
پارێزگاری ئیلام گوتی: "لە سەرەتای مانگی رەمەزان 268 گەشتیار لە دەروازەی سنووری مێهران هاتووچۆیان کردووە".
 
ساڵانە لە ئێران لەگەڵ دەستپێکردنی پشووەکانی نەورۆزدا رووداوەکانی هاتووچۆ زیاد دەکەن.
 
بەپێی ئامارەکان، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025 لە ئەنجامی رووداوەکانی هاتووچۆ 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستدابوو.
 
بە گوتەی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی بەهەشتی لە تاران، رووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران پاش نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، سێیەمین هۆکاری گیانلەدەستدانە لە ئێران.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری مهاباد.

18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارەییەکانی مهابادیان کردووە

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: "18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان کردووە".