جێگرەوەى دادوەرە کوردەکەى دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق دیاریکرا

27-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى، جێگرەوەى دادوەرە کوردەکەى دادگەى باڵاى فیدراڵى دیاری دەکات و بڕیارە دواى جەژنى رەمەزان مەرسوومى کۆماریى دەستبەکاربوونى بۆ دەربکرێت. 

بەگوێرەى زیانیارییەکانى تۆڕى میدیایی رووداو، ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى هەرێمى کوردستان، دادوەر سدقى زێباریى بەربژێر کردووە بۆ ئەوەى جێگەى دادوەر عەبدولڕەحمان زێبارى بگرێتەوە، کە ساڵێک لەمەوبەر بە فەرمى دەستى لە ئەندامێتیى دادگەى باڵاى فیدراڵى کێشایەوە. 
 
دادوەر سدقى زێبارى، خەڵکى پارێزگاى دهۆکە، نزیکەى 20 ساڵ خزمەتى لە دادگەکان هەیە، دەرچووى کۆلێژى یاساى زانکۆى موسڵە.
 
ناوى ئەو دادوەرە کوردە بە فەرمى نێردراوە بۆ دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق، بەگوتەى سەرچاوەیەکى نێو ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى هەرێمى کوردستان، لەدواى جەژنى رەمەزان مەرسوومى کۆماریى دەستبەکاربوونى بۆ دەردەکرێت.
 
داوەر سدقی زێبارى دەبێتە ئەندامى بنەڕەتیى دادگەى باڵاى فیدراڵى لەبرى دادوەر عەبدولڕەحمان زێبارى کە رۆژی 12ـی ئادارى 2024، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەڤانیدا لە هەولێر دەستى لەکار کێشایەوە و رایگەیاند، لە پێگەیەکدا خۆى بینیوەتەوە، کە توانا زانستى و ئەکادیمییەکانى لە بەجێهێنانى ئامانجەکەى "لە بەرگریکردن لە هەرێمى کوردستان وەک هەرێمێکى دەستووری لەپێکەوتووە."
 
ئازاد دۆسکى، پسپۆرى یاسایی بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "پڕکردنەوەى ئەو پۆستە بە گوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى دادگەى فیدراڵیە و ئەندامى یەدەگ ناتوانێت رۆڵى ئەندامى هەمیشەیی ببینێت."
 
بەگوێرەى یاسای دادگەکە دەبێت هەرێم و پارێزگاکان نوێنەریان لەو دادگەیەدا هەبێت.
 
لە کۆى 9 ئەندامە بنەڕەتییەکەى دادگەى باڵای فیدراڵى، دوو ئەندامیان کوردن، بەڵام پێکەوە ناتوانن رێگر بن لە هەر بڕیارێکى پەیوەندیدار بە ناکۆکیی نێوان حکومەتى فیدراڵى و هەرێمەکان، بەو پێیەى عەرەب زۆرینەى پێکدەهێنن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری مهاباد.

18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارەییەکانی مهابادیان کردووە

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: "18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان کردووە".