کۆمەڵی دادگەری نزیکەی 70 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان دەبێت

27-03-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی 70 بەربژێریان دەبێت.

د.بێستوون حەمەساڵح، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، " ئێمە لەهەر چوار بازنەکەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەین."
 
سەبارەت بە ژمارەی بەربژێرەکانیان لە بازنەکانی هەڵبژاردندا بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان گوتی، "لە بازنەی پارێزگای هەولێر بە 15 بەربژێر و ئەگەری هەیە بگاتە 20 بەربژێر بەشداری دەکەین، لە بازنەی سلێمانی بە 32 بەربژێر و لە پارێزگای هەڵەبجەش بە شەش بەربژێر و لە بازنەی پارێزگای دهۆکیش بە 6 بەربژێر و ئەگەری هەیە بگاتە 10 بەربژێر بەشداری دەکەین."
 
د.بێستوون حەمەساڵح گوتیشی، سبەی پێنجشەممە لیستی ناوی بەربژێرانی کۆمەڵی دادگەی پێشکێشی کۆمیسیۆن دەکەن.
 
بڕیارە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە 10ـی حوزەیرانى داهاتوو بکرێت. رۆژی پێنجشەممە، 28ـی ئاداری 2024 دوایین رۆژە بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران لەلایەن حیزب و هاوپەیمانێتییەکان بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە