لەسەر "غەززە" لە مەلایەکی هەولێر دەدرێت

27-03-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر رایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر مامۆستایەکی ئایینی لە یەکێک لە مزگەوتەکان دەکەن. ئەو کەسەشی هێرشی کردووەتە سەر مەلاکە دەستگیرکراوە، بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسەی لە مامۆستا ئاینییەکەی داوە داوای لێکردووە نزا بۆ غەززە و موسڵمانانی فەلەستین بکات.
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر لەبارەی شەڕەکەی شەوی رابردووی مزگەوتی گڵۆباڵ سیتی لە شاری هەولێرەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، "دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی ئایینی و خزمەتکردنی رۆژوەوانان، لەلایەن کەسێکەوە بە ناڕەوا دوور لە ئادابی ئاینی و کۆمەڵایەتی ھێرشکراوەتە سەر مامۆستای (مزگەوتی گڵوباڵ سیتی)."
 
ئەوقافی پارێزگای هەولێر بە تووندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر مامۆستاکەی کردووە و دەڵێت، "راستەوخۆ رێکاری یاساییمان لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان گرتەبەر و ھەماھەنگ بووین تاوەکو تۆمەتبار دەستگیرکرا."
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو شەوی رابردوو و لە کاتی نوێژی تەراویح یەکێک لە نوێژخوێنانی ئەو مزگەوتە داوای لە مامۆستای ئایینی مزگەوتەکە کردووە نزا بۆ غەززە بکات، مامۆستاش گوتوویەتی، "دەیکەم، نزا بۆ هەموو موسڵمانان بە گشتی و غەززەش دەکەم."، ئەو نوێژخوێنە چەند جارێک ئەوەی دووبارە کردووەتەوە و دواتر ئەو کەسە بە "گۆپاڵ" هێرشی کردووەتە سەر مامۆستا ئاینییەکە.
 
ئەوقافی هەولێر باس لەوە دەکات، "دامەزراوەکانی ئەوقاف داکۆکیکار و بەریگریکار و پارێزەری راستەقینەی مامۆستایانن و بەدواداچوونیش بۆ ئەو رووداوە دەکات تاوەکو یاسا رێڕەوی خۆی بەتەواوی وەردەگرێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."