هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە میدیا جیهانییەکانەوە

27-03-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە لە تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت؛ رۆژنامە جیهانییەکانیش بە بایەخەوە باسی دەکەن. 
 
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە 26ـی ئادار لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند و گوتی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 18ـی تشرینی دووەمی 2023ـی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی لە هەرێمی کوردستان دیاریکردووە. 
 
رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە نووسیویەتی، "بەهۆی ناسەقامگیری و قەیرانی سیاسی، خولی پەرلەمان بۆ ماوەی ساڵێک دواخراوە"؛ دەشڵێت، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان "رۆڵێکی گرنگ دەبینێت، بەو پێیەی متمانە بە حکومەت و سەرۆکی حکومەت دەدات و بڕیار لەسەر یاسا نیوخۆییەکانی هەرێمەکە دەدات". 
 
فرانس 24 لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان وێڕای ئەوەی باسی ناکۆکییە سیاسییە نێوخۆییەکان دەکات، لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەڵێت، "زۆربەی جار ناکۆکیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند لە بەغدا لەسەر پرسی بەشە بودجەی هەولێر و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی نەوتە لە هەرێمی کوردستان".  
 
رۆژنامەی لۆریێنت لوژووری فەرەنسی کە لە لوبنان دەردەچێت لەبارەی هەڵبژادنی هەرێمی کوردستانەوە نووسیویەتی: "ناکۆکیی پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی بازنەکانی دەنگدان"، بە یەکێک لە ئەگەرە سەرەکییەکانی دواکەوتنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت. 
 
رۆژنامەی زە ناشناڵ کە لە ئەبوزەبیی ئیماراتەوە دەردەچێت، لەو بارەیەوە نووسیویەتی "بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، کە هێزی ئەمنی و پێشمەرگەی هەیە، هەرێمەکەیان وەکو لانکەی سەقامگیری لە عێراقێکی پڕ لە پێکدادان وێنا کردووە". 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جیاکردنەوەی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاگهیر - رووداو

هەفتەى داهاتوو کۆمیسیۆن ئەنجامى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پەسند دەکات

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق هەفتەى داهاتوو ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پەسند دەکات و لە ماوەى 10 رۆژ دواى ئەوە لەسەر بانگهێشتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت.