پارێزگای مەلەتی: 3899 باڵەخانە بە تەواوی رووخاون

27-02-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگای مەلەتی لە باکووری کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەرەشەوە 3103 باڵەخانە لە پارێزگاکە بە تەواوی رووخاون.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە لە ماڵپەڕی فەرمیی پارێزگای مەلەتی بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی 6ی شووباتەوە 3899 باڵەخانە لە پارێزگاکەی باکووری کوردستان رووخاون؛ هەروەها 23968 باڵەخانە بە قورسی و 2247 باڵەخانە بە ئاستی مامناوەند زیانیان بەرکەوتووە؛ 372 باڵەخانەش پێویستە بە خێرایی بڕووخێندرێن.
 
پارێزگای مەڵەتی ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەرەشەوە 1346 کەس گیانیان لەدەستداوە و 6962 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شووباتی 2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان روویدا. بوومەلەرزەکە زیانی بە هەشت پارێزگای باکووری کوردستان و سێ پارێزگای تورکیا گەیاند.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تائێستا بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەرەشەوە 44 هەزار و 374 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت وەڵامی زاوایەکی سەدام حوسێن دەداتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کەسێک بەناوی جەمال مستەفا تکریتی رەتدەکاتەوە، کە "لێدوانی ناڕاست"ـی بەناوی مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردووەتەوە.