داعش لە دیالە هێرش دەکات؛ کەسێک دەکوژێت و یەکێکی دیکەش بریندار دەکات

27-02-2023
هونەر حەمید
وێنەی عەبدولئیلا عاسی کە لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستدا
وێنەی عەبدولئیلا عاسی کە لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستدا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەیانیی رۆژی دووشەممە، چەکدارانی داعش لەسەر دەریاچەی حەمرین لە سنووری دیالە هێرش دەکەنە سەر دوو راوچیی ماسی، یەکێکیان دەکوژن و ئەوی دیکەش بریندار دەکەن. 
 
ئەو کەسانەی کە کوژراون و برینداربوون ئامۆزای یەکدی بوون، بە گوتەی خێزان و کەسوکاریان کە قسەیان بۆ پەیامنێری رووداو کردووە، لە کاژێر دوای 09:00ـی بەیانی هێرشیان کراوەتەسەر. 
 
لە هێرشەکەی داعشدا عەبدولئیلا عاسیی تەمەن 21 ساڵان کوژراوە و ئەحمەد عەدالی 30 ساڵیش گولـلە بەر سکی کەوتووە. پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوە کرد، چەکدارەکان لە دوورەوە و لەسەر ماتۆڕ تەقەیان لێکردوون. 
 
پۆلیسی دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێرشەکە لەلایەن چەکداری داعشەوە کراوە. 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەحمەد عەدال دوای ئەوەی گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆکراوە، ئێستا تەندروستیی جێگیرە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە