شوێنی شەهیدبوونی شیفا گەردی لە موسڵ
رووداو - موسڵ
پەیامنێری رووداو بەهاوکاری هێزە عێراقییەکان دەچێتە شوێنی شەهیدبوونی هاوکارمان شیفا گەردی ، کە تاوەکو ئەو کاتە مایک و کەلوپەلەکانی بەجێمابوون، ئەو لەگەڵ خۆیدا کەلوپەلەکان دەهێنێتەوە بۆ نووسینگەی سەرەکی تۆڕی میدیایی رووداو لە هەولێر.
دوو رۆژ دوای شەهیدبوونی شەیفا گەردی و رۆژی دووشەممە 27-2-2017، سیداد لەشکری، پەیامنێری رووداو لە موسڵ لەگەڵ سروود عەزیزی کامێرامان ، دەچێتە نزیک ئەو شوێنەی کە شیفا گەردی تێیدا شەهیدبووە و سەرجەم ئەو کەلوپەلانە لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت و دەیهێنێتەوە.
تیمی تۆڕی میدیایی رووداو بەهاوکاری لەگەڵ هێزە عێراقییەکان چووەتە ئەو شوێنە و لە سەلامەتی و ئەمنییەتی ئەو شوێنە دڵنیابووەتەوە ، ئینجا بەرەو نزیک چاڵەکە چوون و مایک و کەلوپەلەکانیان هێناوەتەوە.
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەشکرد کە ، جگە لە کەلوپەلی تیمی شەهید شیفا گەردی کەلوپەلی ئەو سەربازانەی سوپای عێراقیشی لێماوە کە لەگەڵ ئەودا شەهید و برینداربوون.
رۆژی 25-2-2017، لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتێك لە موسڵ بۆمبێكی چێندراو بە تیمێكی رووداو و هێزێكی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە. بەهۆیەوە شیفا گەردی رۆژنامەڤانی دیاری تۆڕی میدیایی رووداو شەهید بوو. سەید عەلی حەیالی، فەرماندەی هێزەكە و چوار چەكداری دیكە گیانیان لەدەستدا. كامێرامانێكی رووداو و 7 چەكداری حەشدیش بریندار بوون.
رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو كە رۆژی شەممە 25-2-2017 لەگەڵ تیمەكەی شیفا رووماڵی شەڕی موسڵیان دەكرد، رایگەیاند، پێشتر زانیاری لەبارەی چاڵی خەفسە بە شیفا درابوو و ئەویش زۆر بەدوای گەڕابوو، بەڵام نەیدۆزیبووەوە. پاشان دەگەڕێنەوە و لە نزیك رێگەی بەغدا - موسڵ هێزێكی حەشدی شەعبی دەبینن، پرسیاریان لێدەكەن و ئەوانیش دەڵێن شوێنەكە دەزانن و بەڵێنیان پێدەدەن هاوكارییان بكەن.
ئەو شوێنەی شیفا لێی شەهیدبووە دەکەوێتە باشووری موسڵ و لەلایەن هێزە عێراقییەکان لە ئۆپەراسیۆنی لای راستی موسڵدا کۆنترۆڵکرایەوە. پۆلیسی فیدراڵی عێراق پێشبینی دەکات تەرمی دەیان کەس کە لەلایەن چەکدارانی داعش کوژرابن، لەنێو ئەو چاڵەدابن.
رۆژی شەممە 25-2-2017، لەکاتی رووماڵی رووداوەکانی شاری موسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو، شیفا گەردی، رۆژنامەنووسی لێهاتووی رووداو شەهید بوو. وێنەگرەکەشی یونس مستەفا بریندار بوو.
رۆژی یەکشەممە 26-2-2017، یەکەمین رۆژی پرسەی ماتەمینی شەهید شیفا گەردیی بەڕێوەچوو و پرسەکەشی لە پیرمام لە هۆڵی بۆنەکانی ئەو شارۆچکەیە بۆ رۆژی دووەم بەردەوام بوو، کە کۆتا رۆژی پرسەکەی بوو.
شیفا گەردی، یەکێک بوو لە رۆژنامەنووسە هەرە چالاک و کاراکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە سەرەتای دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی رووداوەوە، ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو و میدیای کوردی بوو، جگە لەوە بەڕێوەبەڕێکی کارا و کاریگەری تۆڕی میدیایی رووداو بوو.
ژیاننامەی شیفا گەردی:

شیفا زکری ئیبراهیم، ناسراو بە شیفا گەردی
لە 1-7-1986 لە ئاوارەیی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایک بووە.
لە ساڵی 2006 پەیمانگای تەکنیکی بەشی کۆمپیوتەری تەواوکردووە.
لە ساڵی 2013 بەشی راگەیاندنی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین تەواوکردووە.
- لە ساڵی 2007 تاوەکو ساڵی 2010 لەگەڵ کاری رۆژنامەنووسی کاری مامۆستایەتی کردووە.
- لە ساڵی 2006 دەستی بە کاری راگەیاندن کردووە.
- لە سەرەتای دامەزاردنی تۆڕی میدیایی رووداو، وەک ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو دەرکەوتووە.
- بەڕێوەبەری بەشی ئاوتپووتی رووداو بوو.
- لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بەرنامەی فۆکەس موسڵی پێشکەش دەکرد.
- بەشێوەیەکی مەیدانی وەک رۆژنامەوانێکی جەنگی لە میحوەرەکانی جەنگ ئامادە دەبوو و راپۆرتی دەکرد.
داڕشتنەوە: راوچی حەسەن