ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران لە پارێزگای ورمێ

27-02-2016
عومەر شایان
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئێران
A+ A-
رووداو- رۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای ورمێ راگەیێندراوە بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن ئەنجوومەنی پاسەوانی دەستوورەوە پەسند نەکراوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران لە چەند شارێکی ئەو پارێزگایە یەکلایی بووەتەوە و زیاتر لە 60%-ی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبووە لە هەڵبژاردنەکان بەشدار بوون.


نادر قازی پوور کە بەرەچەڵەک تورکە تاوەکو ئێستا لە شاری ورمێ کەسی یەکەمە و زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

قەسیم عوسمانی بە 47 هەزار و 163 دەنگ بەنوێنەری شاری بۆکان هەڵبژێردرا.

رەسوڵ خدری لە پیرانشار و سەردەشت زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

جەلال مەحموودزادە لە مهاباد زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

عەبدولکەریم حوسێنزادە لە نەغەدە و شنۆ زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان دانیشتووانی ورمێ 3 ملیۆن و 233 هەزار کەسە، لەو ژمارەیەشدا 2 ملیۆن و 299 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبووە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە