هاوڕێکانی جێگر عەزیز گۆرانییەک بە یادی ئەو دەڵێن
رووداو - هەولێر
هاوڕێکانی هونەرمەند جێگر عەزیز، کە پێش ماوەیەک لەلایەن هاوڕێیەکییەوە بە چەقۆ کوژرا، گۆرانییەک بە یادی ئەو دەڵێن و بڕیاریشە لە چلەی ماتەمینییەکەی گۆرانییەکە بڵاوبکەنەوە.
گۆرانیەکە لەلایەن ئاریوس حەمەسەعیدەوە كاری ئاواز و دابەشكردنی بۆ كراوە و كارەكە بەرهەمێكی خۆبەخشییە لەلایەن هاوڕێكانی جێگرەوە.
گۆرانیەکە لەژێر ناونیشانی (بۆ جێگر)-ە و 12 هونەرمەند تێیدا بەشدارن، كلیپی گۆرانیەكە لە باشووری كوردستان و دەرەوەی كوردستان وێنەی دەگیرێت، لە چلەی ئەو هونەرمەندەدا لە رانیە بڵاودەکرێتەوە.
هونەرمەند جێگر عەزیز شەوی 19/1/2016 لە لایەن هاوڕێیەكیەوە بەچەقۆ كوژرا، جێگر لە ساڵی 1992 لە رانیە لەدایك بووە و خوێندكاری بەشی میوزیكی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەلاحەدین بوو لە هەولێر.