پاسێکی عومرەکارانی کورد لە سعودیە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، کەسێک گیانی لەدەست دا
رووداو دیجیتاڵ
پاسێکی عومرەکارانی کورد لە سنووری سعودیە - عێراق و لە کاتی چوونیدا، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، "کەسێک گیانی لەدەستداوە و 13ی دیکەش بریندار بوون".
رۆژی دووشەممە، 27ـی کانوونی دووەمی 2025، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پاسێکی عومرەکاران لە کاتی چوونیان بۆ عومرە لە رێگەی سعودیە لەگەڵ بارهەڵگرێک تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون".
بە گوتەی نەبەز ئیسماعیل، ئەو عومرەکارانە دانیشتووی سنووری قەزای چەمچەماڵن.