رووداو دیجیتاڵ
پاسێکی عومرەکارانی کورد لە سنووری سعودیە - عێراق و لە کاتی چوونیدا، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، "کەسێک گیانی لەدەستداوە و 13ی دیکەش بریندار بوون".
رۆژی دووشەممە، 27ـی کانوونی دووەمی 2025، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پاسێکی عومرەکاران لە کاتی چوونیان بۆ عومرە لە رێگەی سعودیە لەگەڵ بارهەڵگرێک تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون".
بە گوتەی نەبەز ئیسماعیل، ئەو عومرەکارانە دانیشتووی سنووری قەزای چەمچەماڵن.
لە لایەکی دیکە، نزار جەمیل، بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای هەڵەبجە کە سۆراخی رووداوەکەی کردووە بە رووداوی گوت، "ئەوەی کە گیانی لەدەستداوە پیاوێکە بەناوی جووتیار عەبدولمەجید عەبدولکەریم و لەدایکبووی 1991ـە".
پاسەکە لەگەڵ بارهەڵگرێکدا تووشی رووداو بووە. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی، "دوو سەرنشینی بارهەڵگرەکەش گیانیان لەدەستداوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ