رووداو دیجیتاڵ
دیمەنی چەند خولەکێک دوای بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکە لە لایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە رێگەی سەرەکی و قەرەباڵخیی گوندی گردجان لە سنووری چوارقوڕنە لە دەڤەری راپەڕین.
بەهۆی بۆردوومانەکە، ئۆتۆمبێلەکە بە ماتۆڕسکیلێکدا دەکێشێ و چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیان لەدەست دەدەن و ماتۆڕسوارەکە بریندار دەبێت.
رووداوەکە کاژێر 3:15 خولەکی دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، 27-1-2025 بوو.
دوو ژن و دوو پیاوی سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون. بەهۆی سووتای و شێواوی جەستەیان تاوەکو ئامادەکردنی ئەم ڤیتییە ناسنامەیان نەزانراوە.
لە لایەکی دیکە، بەیانیی هەمان رۆژ، دوو هاوژینی خەڵکی گوندی بامشمشی ناحیەی دینارتێی ئاکرێ کاتێک بە ئەسپ بەرەو گوندی نپاخێ بەڕێکەوتوون بۆ لای مەڕ و ماڵاتیان، لە لایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ