رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، لە سنووری قەزای چۆمان ماتۆڕسوارێک کەوتووەتە نێو رووبار و گیانی لەدەستداوە.
دووشەممە، 27ـی کانوونی دووەمی 2025، رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانیان لە رووداوەکە ئاگادار کراونەتەوە، ئەوانیش دەستبەجێ تیمێکیان ناردووە بۆ شوێنی رووداوەکە".
گوتەبێژی بەرگری شارستانیی سۆران گوتی، "لە کاتی گەیشتنمان بە شوێنی رووداوەکە بۆمان دەرکەوت، هاووڵاتیەک بە ماتۆڕەکەیەوە کەوتووەتە نێو رووبار و گیانی لەدەستداوە، دەستبەجێ تەرمەکەمان دەرهێنا و رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان کرا".
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (م، هـ، ت)، تەمەنی 16 ساڵە و خوێندکارە لە پۆلی 10ـی ئامادەیی، دانیشتوی قەزای چۆمانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ