رووداو دیجیتاڵ
رەحمە ساڵحی تەمەن 72 ساڵ کە دەکاتە داپیرەی رزان مەحموودی حەوت ساڵ و یاسمین مەحموودی سێ ساڵ، خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوون، تەقینی سۆپای گاز لە کێڵگەیەکی پەلەوەری دهۆک ژیانی لێسەندنەوە.
لە کاتی ئاگرەکەشدا شەعبان کە تەمەنی 12 ساڵە لەگەڵ سۆزانی پێنج ساڵ چونکە لە دەرەوەی خانووەکە بوون رزگارییان بوو.
لە شاری دهۆک پرسە بۆ سێ هاونیشتمانییەکەی کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا دانرا و ماڵبات و خێزان و هاوڕێ و کەسە نزیکەکانیان لە پرسەکە بەشداربوون.
شەعبان مەحموود، رزگاربووی رووداوەکەیە باسی ساتی ئاگرەکە بۆ رووداو دەکات و دەڵێت، "سۆپای گاز بوو، هەناسە نەما و تەقی، من لە کێڵگە پەلەوەرییەکە بووم، دەنگێکی کەم هات، من هاتم خوشکەکەم بینی، من نەچوومە ئەوێ."
مەحموود شەعبۆ و فاتمەی هاوژینی لەگەڵ بەیانی کچیان لە نەخۆشخانەی سووتاوی و جوانکارین لە دهۆک چارەسەر وەردەگرن، رووداوەکە لە گوندی هاجنسێ بووە، ئەوان لەسەر پرۆژەیەکی پەلەوەری کاریان دەکرد، بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان رووداوەکە بەهۆی گڕگرتنی سوپای گازەوە روویداوە.
حاجی ئەمین، خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکە باس لەوە دەکات، کە "ئاگر لە سۆپاکە بەربووە، لوولەی سۆپاکە لەنزیکی کارەبایە و بەهۆیەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە، شەش بۆ حەوت ساڵە ئەو خێزانە لای من کاردەکەن، لەگەڵ رووداوەکە پەیوەندییان پێوە کردم و هاتم و ئاگرەکەمان کوژاندەوە و دواتر ئامبوڵانس هات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ