رووداو دیجیتاڵ
زیاتر لە هەفتەیەکە شەپۆلێکی بەفربارین نزیکەی 25 شار و شارۆچکەی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان لە زیادبوونی رێژەی بەفربارینەکە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
راوین ستێرک، پەیامنێری رووداو لە باکووری کوردستان گوتی، شەپۆلی بەفربارینەکە لە ناوەندی پارێزگای بەدلیس چڕە، نزیکەی نیو مەتر باریوە.
لەو پارێزگایە پلەکانی گەرما لە ناوەندی رۆژدا سفر پلەی سیلیزییە، بەڵام لە شەودا زیاتر دادەبەزن و دەچنە ژێر سفری سیلیزی.
لە بەشێک لە ناوچەکان بەفربارین ئاستەنگی هاتووچۆی دروستکرد، سەرەتا رێگەی نزیکەی 300 گوندی داخست، بەڵام ئێستا تەنیا 60 گوند ماون رێگەی هاتووچۆیان نەکراوەتەوە.