دایکی سێ منداڵی نەخۆش لە سلێمانی: هەژاری وا تەنگی پێهەڵچنیوم، بیر لەوە دەکەمەوە جێیان بهێڵم

27-01-2023
پێشەوا بەختیار
وێنەی خێزانە چوار کەسییەکە
وێنەی خێزانە چوار کەسییەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ساڵێکە نەبوونی و نەخۆشی بووەتە کێشەی گەورەی ژنێكی تەمەن 30 ساڵ و سێ منداڵەکەی لە سلێمانی. چیرۆکەکە لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە باوکی منداڵەکان لە کاتی کرێکاری لە بەرزی دەکەوێتەخوارەوە و گیان لەدەستدەدات. دایکی منداڵەکان دەڵێت، بەهۆی سەختیی ژیان و نەبوونی داهاتەوە ناتوانێت منداڵەکانی بەخێوبکات.
 
دایکی سێ منداڵەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "حاڵمان خراپە، داوادەکەم خێرخوازێک خانووییەک یان شتێکمان بۆ بکەن بۆ ئەوەی بتوانین بژین، چونکە دۆخمان خراپە، تۆزێک باش بژین بەڕاستی ژیانمان قورسە."
 
جگە لە هەژاری، دوو کوڕی ئەو ژنە نەخۆشن؛ یەکێکیان نابیست و ئەوی دیکەیشیان کەمبیست و کەمدووە، لەگەڵ ئەوەشدا کێشە لە رۆیشتنیاندا هەیە، کچە تەمەن شەش ساڵانەکەش کێشە لە گەشەی مێشکیدا هەیە.
 
دایکی سێ منداڵەکە باس لەوەش دەکات، "ئەم منداڵەیانم کەمبیستە و ئەوی دیکەشیان دەبێت نەشتەرگەریی قاچی بۆ بکرێت و ئەو کچەکەیشم بیرکۆڵە و مێشکی گەشەناکات، دۆخەکەمان زۆر خراپە، توانام نەماوە، ژیان قورسە، لەگەڵ سێ منداڵی بیرکۆڵ کە مێشکیان سفر دەبێتەوە زۆر جار وام لێدێت کە بیانبەمە خانەی بێسەرپەرشتان، چونکە توانای بەخێوکردنیانم نامێنێت و زۆر بێزار دەبم."
 
ئەو خێزانە لە دۆخێکی سەختدا دەژین، ئەوانەی کە دەیانناسن شایەتی ئەوەیان بۆ دەدەن. ئەو ماڵە کرێچین و پەیداکەری پارەی ماڵەکەیش هەر ژنەکە خۆیەتی کە وەک خۆی دەڵێت، کارگوزاری دەکات و داهاتی مانگانەی تەنیا 200 هەزار دینارە.
 
مستەفا شەریف، دراوسێی ماڵەکەیە و دەڵێت، "من لە نزیکەوە ئەم ماڵە دەناسم دەزانم چەند حاڵیان خراپە، مانگانە داهاتیان 200 هەزار دینارە، کێ دەتوانێ بەو پارەیە بژی؟ لەم رۆژەدا ئەویش 100 هەزاری دەدات بە کرێی هاتووچۆ و هیچ بەشیان ناکات کە منداڵەکانیشیان نەخۆش و ناساخن."
 
ئەو خێزانە لە سەرمای زستان ئەگەر کارەبای نیشتمانی هەبێت ئەوا گەرمکەرەوەیان هەیە ئەگەرنا لە سەرمای تاقەتپڕوکێنی زستان؛ منداڵەکان جگە لە خۆشەویستیی دایکیان؛ هیچی دیکە نییە ماڵەکەیان گەرم بکاتەوە، چونکە پارەی کڕینی نەوتیشیان نییە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زیارەتکارانی شیعە بەرەو کەربەلا دەچن. وێنە: هەڵکەوت عەزیز - رووداو

هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە لە سنوورەکانی میهران و خوسرەوی زیادیکردووە

بەرپرسانی هەردوو دەروازەی سنووریی میهران و خوسرەوی کە دەکەونە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رایانگەیاند: "هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی شینگێڕانی ئیمام حوسێن لە عێراق زیادیکردووە."