کوردستان
یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
رووداو - هەولێر
بە سەرۆکایەتیی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووریی هه‌رێمی كوردستانی ئەنجامدرا و تێیدا بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری تاوتوێ كرا.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27-1-2020 بەڕێوەچوو، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ك لە وه‌زیر و پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەشداربوون.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان جه‌ختی له گرنگیی داڕشتنی سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی زانستی كرده‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری له‌ڕێگه‌ی زیادكردنی داهات به ئاراسته‌ی رێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان، رێگه‌گرتن له خۆدزینه‌وه له باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه ناپێویسته‌كان.
هاوکات مەسروور بارزانی ئاماژه‌ی به كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م كرد كه ئامانجێكی له‌پێشینه‌ی هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و هاندان، پێشكه‌شكردنی ئاسانكاریی پێویست بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره ناوخۆیی و بیانییه‌كان و ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتره بۆ وه‌به‌رهێنان له گشت كه‌رته‌كان، هەروەها گرنگیدانە به كه‌رتی كشتوكاڵ و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رووبووم و به‌رهه‌می ناوخۆیی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ