لە رووها سێ کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەرکران
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان دوو کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و کەسێکیش بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەرکران.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 26ـی کانوونی یەکەمی 2024)، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی روها بەڕێوەچوو، سێ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامێتی و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەرکرد.
هەڵمەتەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی هۆبەی دژە تیرۆری فەرماندەیی جەندرمەی رووها ئەنجامدراوە و بەگوێرەی ئەو هێزە ئەمنییە سێ کەسەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
لە تورکیا و باکووری کوردستان رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە تۆمەتی پەکەکە، هاووڵاتیانی مەدەنی و چالاکڤانان و سیاسەتڤانانی کورد دەستگیر دەکەن.