پۆلیسی هەولێر: ماتۆڕسکیلی ژنە هۆڵەندییەکە دوای کەمتر لە دوو کاژێر رادەستی کراوەتەوە

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژنە یوتیوبەرێکی هۆڵەندی لە هەولێر رایگەیاند، ماتۆڕسکیلەکەی لێ دزراوە. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، رووداوەکە نوێ نییە لەکاتی خۆیدا ماتۆڕسکیلەکە رادەستی ژنەکە کراوەتەوە.
 
نۆڕاڵی شۆنمەیکەر، یوتیوبەرێکی ناسراوی هۆڵەندییە و دوێنێ لە چەناڵی یوتیوبەکەی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکدا رایگەیاندووە: "لە شوێنی مانەوە دوای نانی بەیانی هاتمە دەرەوە سەیرم کرد ماتۆڕسکیلەکەم دزراوە. بڕوام نەدەکرد رۆژەکەم لە هەولێر بەو شێوەیە دەستپێبکات".
 
کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رۆژی پێنجشەممە، 26-12-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رووداوەکە نوێ نییە، مانگ و نیوێک پێش ئێستا روویداوە. لەکاتی خۆیدا بە کەمتر لە دوو کاژێر ماتۆڕسکیلی ئەو یوتیوبەرە هۆڵەندییە رادەستی کراوەتەوە".
 
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی: "تۆمەتباران ویستوویانە ماتۆڕسکیلەکە بدزن، بەڵام چونکە جی پی ئێسی پێوە بووە، هەروەها هەندێک تایبەتمەندی دیکەی هەبوو، نەیانتوانیوە لێی بخوڕن و جێیانهێشتووە، دواتر پۆلیس ئاگادار کراوەتەوە و چووە بەدەم یوتیوبەرەکەوە و ماتۆڕسکیلەکەی رادەست کردووەتەوە".
 
کارزان ساڵح گوتیشی، ئەو ژنە هۆڵەندییە گوتوویەتی، سکاڵای دژی کەس نییە، چونکە لە هەولێر نامێنێتەوە.
 
بە گوێرەی ئەو دیمەنە بێت کە یوتیوبەرەکە لە هەولێر تۆماری کردووە و بڵاوی کردووەتەوە، ئەو کەسانەی ویستوویانە ماتۆڕسکیلەکەی بدزن چەند وایەرێکیان بڕیوە و ئەویش ناچار بووە بیباتە لای وەستایەکی ماتۆڕسکیل.
 
نۆڕاڵی شۆنمەیکەر، چەناڵەکەی لە یوتیوب زیاتر لە دوو ملیۆن سەبسکرایبی هەیە و بە ماتۆڕسکیلەکەی بە وڵاتانی جیهاندا دەگەڕێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".