سنووری گوندێکی بناری قەندیل بۆردوومانکرا

26-12-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
سنووری گوندێکی بناری قەندیل بۆردوومانکرا
سنووری گوندێکی بناری قەندیل بۆردوومانکرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، سنووری گوندێکی بناری قەندیل بۆردوومانکرا و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە.
 
نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەنگەسەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 4:15 خولەکی ئێوارەی سێشەممە، دەوروبەری گوندی بێپاڵان لە بناری چیای قەندیل بۆردوومانکراوە.
 
گوتیشی، لەبەرئەوەی ئەو شوێنە دوورە لە ئاوەدانی تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون، بەهۆی بۆردوومانەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەلای گوندنشینان دروستبووە.
 
کامەران مەلا عوسمان، ئەندامى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPT بۆ چاودێریکردنى بۆردوومانەکان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەگوێرەی بەدواداچوونەکانیان، نزیک کاتژمێر 4:20 خولەکى ئێوارە، دەوروبەری گوندى بێپاڵان بۆردومانکراوە و ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج، بەڵام هیچ هاووڵاتییەکى مەدەنى زیانى پێنەگەیشتووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاونیشتمانییەک کە لەنێو 19 کەسەکەدا بوون لە سیدەکان گیریانخواردبوو.

پێنج هاونیشتمانیی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بێسەروشوێنن

پێنج هاونیشتمانیی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکانی نێوان شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و سیدەکانی هەرێمی کوردستان بێسەروشوێنن.