لە شرنەخ سێ رۆژنامەڤان و 18 ژنە دەستبەسەرکراوەکە ئازاد کران

26-11-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، سێ رۆژنامەڤان و 18 ژن کە لە گردبوونەوەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژناندا دەستبەسەرکرابوون، ئازادکران.
 
رۆژی شەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2023، لە پارێزگای شرنەخ بەبۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان گردبوونەوەیەک سازدرا. 
 
تیمەکانی پۆلیس رێگرییان لە خۆپێشاندەران کرد و گرژی روویدا. سێ رۆژنامەڤان و 18 ژن کە بەشداری گردبوونەوەکەیان کردبوو، دوای ئەوەی رووبەڕووی تووندوتیژیی تیمەکانی پۆلیس بوونەوە دەستبەسەر کران.
 
پۆلیس لە کاتی دەستبەسەرکردندا هێرشی کردە سەر رۆژنامەڤانەکان و کامێرا و کەلوپەلەکانیان شکاندن. 
 
ئەو 21 ژنە دەستبەسەکراوە، دوای پشکنینی نەخۆشخانە، رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شرنەخ کران و دوای وەرگرتنی گوتەکانیان ئێوارەی هەمان رۆژ ئازادکران. دوای ئازادکردنیان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان گوتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی.

سەرۆک بارزانی بۆ رۆژنامەڤانان: پیشەییانە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكاندا مامەڵە بكەن

لە پەیامێکدا بەبۆنەی 127ـەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لەو یادەدا داوا لە هەموو رۆژنامەنووس و راگەیاندنكارانی خۆشەویست دەكەم لە ئەرک و كارەكەیاندا پیشەییانە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكاندا مامەڵە بكەن و رەچاوی بەهاكان و بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان بكەن".