دەنگێکی بەهێز لە فڕۆکەخانەی هەریر بیسترا و دووکەڵ بەرزبووەوە

26-11-2023
ئەندام جەبار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

چەند سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، ئەمشەو "دەنگێکی بە‌هێز" لە فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر لە هەولێر بیستراوە؛ دواتر دووکەڵ لە فڕۆکەخانەکە بەرزبووەتەوە.
 
کاژێر 10:40 خولەکی ئەمشەو دەنگێکی گەورەی هاوشێوەی تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی هەریر بیسترا و بۆ ماوەی چەند خولەکێکیش ئاگرێک لەنێو فرۆکەخانە بەرزبووەوە. 
 
لای خۆیەوە، دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، ئەمشەو "دەنگی تەقینەوەیەک لە بنکەی سەربازیی هەریر بیسترا، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هیچ هێرشێک رووینەداوە و ئەو دەنگەشی بیستراوە رێکارێکی تایبەت بووە و جێی مەترسی نییە." 
 
چەند شایەتحاڵێکی هەریر کە نیشتەجێی نزیک فڕۆکەخانە سەربازییەکەن، بە رووداویان راگەیاند، بۆ ماوەیەک دەنگی درۆنیان بیستووە و دواتر دەنگێکی گەورەی بەدوادا هاتووە. 
 
گرووپە چەکدارەکانی شیعە، کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی دەناسێنن، رۆژی یەکشەممە 19-11-2023 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بنکەی سەربازیی هەریریان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووەتە ئامانج و راستەوخۆش ئامانجەکەیان پێکاوە.
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن، لە 17ی تشرینی یەکەمەوە 61 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا و بەهۆی ئەو هێرشانەوە 58 سەربازیان بە سووکی بریندار بوون، بەڵام ئێستا سەرجەمیان گەڕاونەتەوە سەر ئەرکی خۆیان.
 
پێنتاگۆن دەڵێت، 33 لەو هێرشانە لە سووریا بوون و 28ـەکەی دیکە لە عێراق بوون، بۆ سەرجەم هێرشەکانیش ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی تۆمەتبار کردووە کە ئەو هێرشانەیان ئەنجامداوە.
 
لە بەرامبەر ئەو هێرشانەش، سوپای ئەمریکا سێ جار بنکە و پێگەی ئەو گرووپە چەکدارانەی لەنێو سووریا کردووەتە ئامانج و بەگوێرەی راگەیێندراوەکانی پێنتاگۆن، لە ئەنجامی ئەو هێرشانە، زیانی گەورە بەو گرووپە چەکدارانە کەوتووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی باوک و کوڕەکە

باوکێکی کورد 3 ساڵە کوڕەکەی لە ئەڵمانیا بێسەروشوێنە: دڵمان خۆش بکەن، خوا دڵتان خۆش بکات

ئەمڕۆژانە یەکێک لەو پەیامانەی بۆ هێڵی گەرمی دیاسپۆرا هاتبوو، لە باوکێکی پەرۆش و نیگەرانی کوردەوە بوو لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، کە سێ ساڵە کوڕەکەی لە دیاسپۆرا بێسەروشوێنە