رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای چەولیگ داوا لە گوندنشینان دەکات، بەهۆی ئەگەری دروستبوونی لافاو، بۆ کاتێکی دیاریکراو ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
فەرمانگەی کەشناسی ناوچەی 13 کە پارێزگاکانی چەولیگ، خارپێت، دێرسم و ئامەد دەگرێتەوە، پێشبینی دەکات رۆژانی 26-27ـی مانگ لە پارێزگای چەولیگ ـی باکووری کوردستان، بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزی لێزمەبارانەوە، لافاو دروست ببێت.
پارێزگای چەولیگ بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانی کەشوهەوای فەرمانگەی کەشناسییەوە رایگەیاند، لەنێوان کاژێر 17:00ـی ئەمڕۆ 26ـی مانگ و 10:00ـی بەیانی رۆژی 27ـی مانگ لافاو لە دەشتیاییەکانی پارێزگای چەولیگ روودەدات. داوا لە گوندنشینەکان دەکات بەشێوەیەکی کاتی ناوچەکانیان چۆڵ بکەن یان خۆیان لە دۆڵەکان بەدووربگرن.
فەرمانگەکە هاوکات هۆشداری دەدات بەوەی لەکاتی شەودا لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەفر دەبارێت و پلەی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، ئەم کەشەش تاوەکو ئێوارەی سبەی بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ