نێچيرڤان بارزانى و شاندێکی كۆنگرێس: ده‌رفه‌ت هاتووه‌ته ئاراوه تاوەکو هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێکی كۆنگرێسى ئه‌مريكى کۆبوونەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە "ده‌رفه‌ت هاتووه‌ته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن."
رۆژی شه‌ممه 26-11-2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مريكى به سه‌رۆكايه‌تيى كۆنگرێسمان مارك تاكانۆ كرد كه له ژماره‌يەک ئه‌ندامانى كۆنگرێس و ديپلۆماتكاران پێكهاتبوون.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه ئالينا رۆنامۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق ئاماده‌ى بوو، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گۆڕينه‌وه‌ى زياترى نێوانيان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و شه‌ڕى دژى داعش تاوتوێ كران.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ته‌بايى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه عێراقييه‌كان و پشتگيريكردنى حكومه‌تى نوێى عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنى كارنامه‌كه‌ى و پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاراميى سنووره‌كان و سه‌روه‌ريى عێراق كرده‌وه. هه‌روه‌ها هاوڕابوون كه ده‌رفه‌ت هاتووه‌ته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێكه‌وه هاريكارى بكه‌ن."
شاندى كۆنگرێسى ئه‌مريكى ستايشی رۆڵى پێشمه‌رگەی له شه‌ڕى دژى داعش کردووە. لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، شاندی ئەمریکی دووپاتيان كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌يان "به بايه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پابه‌نديى ئه‌مريكايان بۆ به‌رده‌واميى هاوبه‌شيى ستراتيژى و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش" ده‌ربڕى.
نێچيرڤان بارزانى پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا دەربڕی؛ هه‌روه‌ها بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌مريكا له پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه.
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پێويستيى خێراكردنى پرۆسه‌ى چاكسازى و رێكخستنه‌وه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.