براوەیەکی خەڵاتی روانگە زمانی کوردی بۆ سیستەمی گۆڕینی دەنگ بۆ تێکست زیاد دەکات

26-11-2022
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی روانگە
رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی روانگە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

خەڵاتەکانی دەزگای روانگە لە رێوڕەسمێکدا دابەشکران و بەشداربووانیش لە شارەکانی باشووری کوردستان و عێراقەوە هاتبوون. براوەیەکی خەڵاتەکە کە کاری لەسەر گۆڕینی سیستەمی دەنگ بۆ تێکست کردووە دەڵێت، دوای زیادکردنی شێوەزاری سۆرانی، دەیانەوێت لە داهاتوودا شێوازەری کورمانجی و هەورامیش بۆ سیستەمەکەیان زیاد بکەن.
 
یەکێک لە بەشداربووانی رێوڕەسمەکە گەنجێک بوو بە ناوی عەبدولهادی کە کاری لەسەر سیستەمی گۆڕینی دەنگ بۆ تێکست دەکرد، پڕۆژەیەک کە 3 ساڵە لەگەڵ تیمێکی خۆبەشی زمانناس کاری بۆ دەکەن، بەیارمەتی ئەم سیستەمە کە ئێستا بەناوی "کوردیش سپیچ" بەردەستە، قسەکان دەنووسرێنەوە. عەبدولهادی بۆ ئەوەی ئەم سیستەمە پەرە پێبدات بەشداریی رێوڕەسمەکەی کردووە.
 
عەبدولهادی عەباس دەڵێت، "ئەم پڕۆژەیە بۆ نزیکەی 149 زمان لە گووگڵ هەیە تەنیا لە زمانی کوردی نییە. یەکێک لە کێشەکانی ئێمە تاوەکو ئێستا ئەوەیە کەسپۆنسەرمان نییە، بۆیە لە روانگە بەشداریمان کرد تا کەڵک لەم ئۆفەرە وەرگرین و گەر براوە بووین لە خزمەت ئەم پڕۆژە دایبنین."
 
بۆ رێوڕەسمی خەڵاتەکانی روانگە  863 کەس ناویان تۆمار کردبوو، رۆژی هەینی 25-11-2022 ئەنجامی خەڵاتەکان لە نێوان 36 بەربژێر بۆ 10 بەشی جیاواز راگەیێندار. براوەی یەکەمەکان ئەمانە بوون:
 
دەستپێشخەریی کار: بەختیار عەزیز
 
داهێنانی زانستی: کاردین کاروان
 
شیعری عەرەبی: جەواد محەممەد عەلی لە موسڵەوە هاتبوو و بە شیعری "دیالۆگ بۆ شۆڕشگێڕانی ئۆکتۆبەر" براوە بوو
 
شیعری کوردی: خەڵات زرار کازم لە سیدەکانەوە هاتبوو و بە شیعری "شوناس" براوە بوو
 
وێنەکێشان: محەممەد موخلف عەبدولڕەزاق لە مووسڵ هاتبوو و بە تابلۆیەک بە ناوی "تابلۆی ترس" بەشداریی کردبوو
 
کورتەچیرۆکی عەرەبی: ئەسما مەهدی رازی لە بەسرەوە هاتبوو، بە چیرۆکی "بیرەوەریی شەقام" بەشداریی کردبوو
 
 
کورتەچیرۆکی کوردی: نازیلا پێشڕەو حوسێن لە موسڵەوە هاتبوو و بە چیرۆکی "کچی ناو چوار دیوارەکە" بەشداریی کردبوو
 
تاکژەن: بڵند مەهدی عەبدوڵڵا لە دهۆکەوە هاتبوو بە پارچەی میوزیکی "کوردی چیا" بەشداریی کردبوو
 
فۆتۆگرافی: موقتەدا کازم سبات لە میسانەوە هاتبوو
 
هونەری ریسایکلین: عەلی جەمال کازم لە موسڵەوە هاتبوو بە تابلۆی "ترسی خانمێک" بەرشداریی کردبوو
 
کورتەفیلم: شەهد فەرەیدوون محەممەد لە سلێمانییەوە هاتبوو
 
لە پڕۆگرامسازیشدا عەبدولهادی خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا
 
عەبدولهادی عەباد، بەشداربوو لە بەشی پڕۆگرامسازی دەڵێت، "پێویستمان بە یارمەتییەکە بۆ ئەوەی بتوانین ئەو ئەپڵیکەیشنە زیاتر پەرە پێبدەین و بتوانین بەردەستی بخەین بۆ تەواوی بەکارهێنەران و پلانمانە بۆ کورمانجی و هەورامی دایبنێین."
 
خەڵات زرار، بەشداربوو لە بەشی شیعر دەڵێت، "شوکر بۆ خوا پلەی یەکەمم لە بواری شیعردا بەدەستهێنا بە ناونیشانی شوناس".
 
ئامانجی دەزگای روانگە لە رێکخستنی ئەم رێوڕەسمە پاڵپشتیی گەنجانی تەمەن 15 بۆ 25 ساڵە بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە و تواناکانیان. گۆڤەند کامیل، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی روانگە دەڵێت، "هەتا لاوێک مابێت کە ئێمە بتوانین بەهرەکانیان دەربخەین و خزمەتیان بکەین ئێمە ئامادەین بۆ ئەم کارە."
 
دەزگای روانگە لە ساڵی 2013ـەوە دامەزراوە و لە بواری پەروەردە، تواناسازیی لاوان، پاراستنی ژینگە، گەشەپێدانی ئابووری و چەندین بواری دیکە چالاکی دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.