رووداو دەكەوێتە نێو ئۆتۆمبێلەكانتانەوە

رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی میدیایی رووداو هەنگاوێكی تازە رادەگەیێنێت بۆ فراوانكردنی خزمەتگوزارییەكانی بۆ گوێگران و بینەرانی، ئەویش بە راگەیاندنی بەردەستبوونی رووداو لە پلاتفۆرمی كارپلەی دا، دوای ئەوەی رۆژی 25ی تشرینی دووەمی 2020 كۆمپانیای ئەپڵ ئەپی رووداو لەگەڵ كارپلەی لە ئاپستۆردا پەسەندكرد.
 
لەمەودوا هەموو ئەو بینەر و گوێگرانەی رووداو لە كوردستان و هەموو شوێنێكی جیهان كە شاشەی ئۆتۆمبێلەكانیان كارپلەی چالاكە تێیاندا، دەتوانن پەخشی راستەوخۆی تەلەڤزیۆن و رادیۆی رووداویان هەبێت، بە ئارەزووی خۆشیان بەرنامەكانی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو و بەڵگەفیلمەكانی رووداو و گوێبدەنە پۆدكاستەكانی رووداو.
 
بەوشێوەیەش تۆڕی میدیایی رووداو دەبێتە یەكەمین دەزگای میدیایی كوردستان و ناوچەكە كە خزمەتگوزارییەكانی لەسەر ئەو پلاتفۆرمە دیجیتاڵییە پێشكێشی بینەران و بیسەرانی دەكات، ئەو كارەش لەلایەن بەشی رووداو دیجیتاڵەوە جێبەجێكراوە.
 
كار پلەی پلاتفۆرمێكە لە ساڵی 2017ەوە كەوتووەتە كارەوە لەلایەن كۆمپانیای ئەپڵەوە. رووداو لەسەر كارپلەی ئای ئۆ ئێسی 12 و 13 و 14دا كار دەكات، رووداو دوایین تەكنەلۆژیای ئای ئۆ ئێسی 14ی بەكارهێناوە كە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دانراوە.
 
 
تۆڕی میدیایی رووداو
 
26/11/2020