پلاندانانی عێراق بۆ رووداو: گەمارۆسازی لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 80%

دوێنێ کاژێر 12:38
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 80%.
 
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلادانانی عێراق رۆژی شەممە 26-10-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە چوارچێوەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە. پرۆسەکە لە پارێزگاکانی عێراق کارەکانی گەیشتووەتە 98% و لە هەندێک پارێزگاش تەواو بووە."
 
لە 1ی ئەیلوولەوە گەمارۆسازی و ژمارەلێدان لە عێراق دەستپێکردووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان 01-10-2024 دەستیپێکرد.
 
گوتەبێژی وەزارەتی پلادانانی عێراق گوتی، "لە هەرێمی کوردستان پرۆسەکە گەیشتووەتە 80%."
 
بە گوتەی عەبدولزەهرە هینداوی، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە 20 و 21ی مانگی داهاتوو دەکرێت. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو دوو رۆژە دەکرێتە پشووی فەرمی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی 23-10-2024 محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کرد و گوتی، "سەرژمێرییەکە 100% ئەلیکترۆنییە."
 
دوایین سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق ساڵی 1997 کرا کە هەرێمی کوردستانی تێیدا بەشدار نەبوو. لە ساڵی 2009وە حکومەتی عێراق پلانی هەیە سەرژمێری بکات، بەڵام زۆر هۆکار رێگربوون لە ئەنجامدان و بەڕێوەچوونی.
 
بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لەساڵی 2030ـدا دەگاتە 51 ملیۆن و 211 هەزار و 700 کەس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێگەی دێرەلووک-ئامێدی

بۆمبەکەی سنووری ئامێدی تەقێندرایەوە و رێگە کرایەوە

بەهۆی هەبوونی تی ئێن تی لەسەر رێگەی دێرەلووک-ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک، بۆ زیاتر لە کاژێرێک رێگەکە داخرا. بەرپرسێک دەڵێت، "مادەکە تەقێندرایەوە و رێگە کرایەوە".