لە سنووری دهۆک رووداوەکانی خنکان لە ئاو 200٪ زیاد بووە

26-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا 49 کەس لە هەرێمی کوردستان لە رووبار و چەمەکاندا خنکاون.
 
ئەمڕۆ (شەممە، 26ـی تشرینی یەکەم) موقەدەم شاخەوان جاف، گوتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە سەرەتای ئەم ساڵ 28 حاڵەتی خنکان تۆمارکراو."
 
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆکیش دەڵێت "لە پارێزگای دهۆک ژمارەی خنکان زیادیکردووە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 12 کەس لە دهۆک خنکاون. لە کاتێکدا لە تەواوی ساڵی 2023ـدا تەنیا 4 کەس خنکابوون." واتا خنکان 200٪ زیاد بووە بەراورد بە ساڵی رابردوو.
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک پەیامێکی ئاراستەی هاونیشتمان کرد و گوتی "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین دووربکەونەوە لە مەلەکردن لەو شوێنانەی زانیاریی تەواویان لەبارەیەوە نییە، هەروەها گرنگە لە کاتی مەلەکردندا جلوبەرگی تایبەت بەکاربهێنن تاوەکو رووبەڕووی هیچ رووداوێکی نەخوازراو نەبنەوە."
 
ئارام عەلی، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، "ئەم ساڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی 8 رووداوی خنکان تۆمارکراوە."
 
سەبارەت بە ئاماری خنکان لە هەڵەبجە، زانیار عومەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە دەڵێت، "لە سەرەتای ئەم ساڵەوە یەک حاڵەتی خنکان تۆمارکراوە."
 
سەرەڕای ئەوەی لە شوێنە گەشتیارییەکان رێنمایی هەڵواسراوە کە لە رێگەیانەوە داوا لە گەشتیاران دەکرێت دووربکەونەوە لە مەلەکردن، بەڵام بەشێکی گەشتیاران بەو رێنماییانەوە پابەند نین.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.