فێستیڤاڵی کراوە بۆ قوتابخانەکانی سابیس لە هەولێر سازکرا

دوێنێ کاژێر 09:50
هۆرڤان رەفعەت
فێستیڤاڵی قوتابخانەکانی سابیس
فێستیڤاڵی قوتابخانەکانی سابیس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
قوتابییەکانی هەر چوار قوتابخانەی سەر بە کۆمەڵگەی پەروەردەیی نێودەوڵەتی سابیس لە هەولێر، لەگەڵ خێزانەکانیان لە کەرنەڤاڵی تایبەتی کوردستان سابیس بەشدار بوون.
 
چالاکیی جۆراوجۆر، ئاهەنگی میوزیک و نمایشی کولتووری و کاری قوتابیان لە کەرنەڤاڵەکە نیشاندرا، بڕێک یارمەتیش بۆ نەخۆشانی شەکرە کۆکرایەوە.  
 
رائید مەحموود، بەڕێوەبەری هەرێمیی کۆمپانیای سابیسی پەروەردەیی بە رووداوی گوت "ئەوە شتێکی جوانە ئێمە چالاکییەکی لەم جۆرەمان رێکخستووە، بەتایبەت کە خەڵک هاتوونەتە ئێرە تاوەکو وەک کۆمەڵەیەک چێژ ببین."
 
هەروەها گوتی "شوەیفات خۆی دەربارەی کۆمەڵگەیە کە دەیەوێت قوتابییەکانی لەڕووی کەسایەتییەوە بنیاتبنێت نەوەک تەنها لەرووی ئەکادیمییەوە. ئێمە قوتابییەکان ئامادە دەکەین بۆ داهاتوو و وا دەکەین لە چالاکییەکاندا بەشدار بن تاوەکو گەشە بکەن و بەشداربن لە کۆمەڵگە." 
 
مامۆستایێکی قوتابخانەی شوەیفات بە ناوی هیمداد رەئووف بە رووداوی گوت "لێرە، قوتابییەکانمان جگە لەوەی وانە دەخوێنن، دەمانەوێت لەم چالاکییەدا چێژ لە پرۆسەی خوێندن." 
 
هەزاران کەس لە قوتابیانی قوتابخانەکانی سابیس و کەسوکاریان لە شارە جیاوازەکانی عێراقەوە بەشدارن لەم کەرناڤاڵە.
 
ئەلەند و هاوڕێکانی ئەم کەرنەڤاڵەیان بە هەل زانیوە تاوەکو لەرێگەی میوانەکانەوە پشتیوانیی ماددی بۆ کەمپەینێکی هاوکاریی تووشبووانی شەکرە بکەن.
 
ئەلەند دەوەن، قوتابیی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی هەولێر بە رووداوی گوت "ئێمە، ئەم پڕۆژەیەمان دەستپێکرد تاوەکو هاوکاری ئەو کەسانە بکەین کە تووشی شەکرە بوون. لەماوەی دوو هەفتەدا شەش هەزار دۆلارمان دەستکەوتووە، ئەم کەرنەڤاڵەشمان هەڵبژاردووە تاوەکو بتوانین لێرەش هاوکاری کۆبکەینەوە چونکە ساڵانە پێنج هەزار کەس بەشداری لەم کەرنەڤاڵە دەکەن."
 
رانیە ئەدیب، قوتابیێکی دیکە بە رووداوی گوت "ئێستا لە هەموو جێگەیەک لە جیهان شەڕ روودەدات و دۆخی ئابووریی خەڵک خراپە، ئەمڕۆش بۆ کەرناڤاڵەکە خەڵک لە سلێمانی و هەولێر و دهۆکەوە هاتوون، ئەوەش رووداوێکی باشە تاوەکو خەڵک دڵخۆش بن." 
 
پێشکێشکردنی خۆراک، نمایشی کولتووری و یاریی جۆراوجۆر، چەند بڕگەیەکی دیکەی ئەو فیستیڤاڵەی سابیس کوردستان بوون، تاوەکو قوتابییەکان لە سەرەتای ساڵەوە ئامادەکاریی باش بکەن بۆ ساڵی نوێی خوێندیان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە لوڕستان دەست بەسەر دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستان دەڵێت، دەستیان بەسەر زیاتر لە دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە کە کریستاڵ، هیرۆیین و تریاکن و سێ کەسیش دەستگیر کراون