ریکلام.. کاتژمێرە نوێیەکەی هواوی و تایبەتمەندییە جیاوازەکانی


جەستەمان زیاترە لە تەنها کۆی ئەندامەکانی کە لێی پێکهاتووە-ئیکۆسیستەمێکی ئاڵۆز و دینامیکییە کە هەموو ئەندام و دەمار و بۆرییەک لە گفتوگۆدان لەگەڵ یەکتر. خۆشگوزەرانیی دەروونی، وەکو لە لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییەدا پێشنیازکراوە، سەلمێنراوە کە پەیوەستە بە دۆخی تەندروسیی دڵ و خوێنبەرەکانمانەوە. بە هەمانشێوە کوالێتیی خەومان دەتوانێت کاریگەری لەسەر توانای زانیارییەکانمان هەبێت، لەکاتێکدا ئاستی لەشڕێکی دەتوانێت کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر تەندروستیی دەروونی هەبێت.
 
بۆیە زیاتر لە جاران پێویستمان بە ئامرازێکی ئامادە هەیە کە دان بە جیانەبوونەوەی زانیارییە تەندروستییە گرنگەکانماندا بنێت و یارمەتیدەرمان بێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە داواکارییە ئاڵۆزانە. لەکاتێکدا نزیکترین شت کە بەردەستە کاتژمێری زیرەکی مۆدێرن، زۆرێک لە کاتژمێرە زیرەکەکان لە بازاڕدا تایبەتمەندیی زیادکراوەیان نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جۆرە ئاڵۆزییانە.
 
ئێستا بەردەست کراوە بۆ کڕین لەڕێگای: https://consumer.huawei.com
 
وەک وەڵامێک بۆ ئەم پێویستیانە، هواوی سیستمی HUAWEI TrueSense System بۆ ئامێرە نوێیەکانی HUAWEI WATCH GT5 پەرەپێداوە، داهێنانی نوێی تەندروست کاتژمێرەکان بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە تێڕوانینێکی ورد و خێرا و لە هەمووی گرنگتر گشتگیر پێشکێش بکات، کە یارمەتیی بەکارهێنەران دەدات بڕیاری ژیرانەتر سەبارەت بە تەندروستیی خۆیان بدەن. سیستمی ‎HUAWEI TrueSense  نەک تەنها چاودێریی تەندروستی جەستەیی و لەشجوانی دەکات، بەڵکو رۆدەچێتە ناو بەشی سۆزداریی بەکارهێنەرانەوە، کە رێبازێکی گشتگیر پێشکێش دەکات بۆ رێکخستی تەندروستیی کەسی.
 
تەندروستیی دڵ لە ناوەندی هەموو ئەمانەدا؛ تایبەتمەندیی شیکاری خێرای ECG
 
لە ناوەڕۆکەکەیدا، سیستمی ‎ HUAWEI TrueSense ‏هەستەوەری نوێ و باشتر بەکاردەهێنێت کە رێگە بە خوێندنەوەی وردتر دەدات لەکاتی وەرزشکردن یان خەودا. سەرەڕای ئەوەش، سۆفتوێرەکەی نوێکراوەتەوە بۆ گرتنی مەودای فراوانتر لە ئاماژەکانی لێدانی دڵ، ئەمەش هۆکارێکە بۆ پێوانەکردنی لێدانی دڵ بەشێوەیەکی وردتر بە بەکارهێنانی هەستەوەرەکانLED ‎‏، باشترکراوی HUAWEI TrueSense System، میکانیزنی دیاریکردنی ‎PPG‏ گۆڕانکارییەکانی قەبارەی خوێن لەڕێگای هەڵمژینی رووناکی و فۆتۆدیتێکتەر لەڕووی پێستەوە دەپێوێت. ئەمەش رێگە بە سیستمەکە دەدات کە زانیارییە گرنگەکانی وەک لێدانی دڵ، ریتم و نەخشە ناڕێکەکان بگرێت. بەدواداچوونی لێدانی دڵ زیاتر چاودێریی دەکرێت بە ئەلگۆریتمی لێدانی دڵ لەڕێگەی مۆدێلی AI پەرەی پێدراوە لەگەڵ ئەلگۆریتمێکی نوێی ئۆکسجینی خوێنی فرە کەناڵ.
 
هەروەها دوگمەی ئەلیکترۆن تایبەتی ECG لە ‎HUAWEI WATCH GT 5 Pro ‏ وادەکات خوێندنەوەی ‎ECG ‏هەمیشە بەردەست بێت. بە دەستلێدانی دوگمەی تایبەق ئەلکترۆدی‏ ECG، بەکارهێنەران دەتوانن لە ماوەی 30‏ چرکەدا نەخشەی ‎30 یان بەدەستبهێن. لە کاتێکدا کە جێگەی ئامێرە پزیشکییە پێشکەوتووەکان ناگرێتەوە، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە ئاسانکاری چاودێریکردنی تەندروستیی دڵ لەکاتی رۆشتندا دابین دەکات، یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆدیاریکردنی بارودۆخە نائاساییەکان کە ئەگەرنا رەنگە هەستیار بێت. 
 
یاریدەدەری تەندروستیی سۆزداری؛ پەیوەندیی لەگەڵ جیهانی ناوەوەتدا بکە
 
لە هەرشتێک گرنگتر ئەوەیە کە پەیوەندی بە هەستەکانمانەوە بکەین و هەنگاوی چالاکانە بنێین بۆ رێکخستی فشارە دەرونییەکان. سیستمی HUAWEI TrueSense بە یاریدەدەری نوێ تەندروستیی سۆزداری ئەم پێویستییە چارەسەر دەکات، کە لەڕێگەی گۆڕانکارییە فیزیۆلۆژییەکانەوە بارە سۆزدارییەکان دەستنیشان دەکات.
 
پاشان ئەم زانیارییە تەندروستییە سۆزدارییانە لەڕێگەی ئەپی تەندروستی HUAWEI Health App لەڕێگەی هەفتانە بۆ مانگانە لەژێر شیکارییەکانی بارودۆخدا شیدەکرێنەوە، ئەمەش رێگە بە بەکارهێنەران دەدات پلانێکی درێژخایەن بۆ رێکخستی تەندروستیی سۆزداری دابڕێژن. هەروەها تایبەتمەندییەکە پێشنیازی کرداری پێشکێش دەکات بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەران بۆ دروستکردنی خوویەکی بەردەوایی رێکخستی سۆزداری لەڕێگەی چالاکیی راهێنانی رۆژانە و راهێنانی هەناسەدانەوە. هەروەها یاری خۆشگوزەرانی سۆزداری توخمێی چێژبەخش زیاد دەکات بۆ بەدواداچوونی باری دەروونیت لەگەڵ رووخساری سەر کاتژمێرەکەت Pet Panda ئەم تایبەتمەندییە وێنەدانەوەی هەستەکانت دەبێت بە چەندین دەربڕینی ئەنیمەیشن، بە شێوەی ئۆتۆماتیکی نوێدەکرێتەوە بە پشتبەستن بە دوایین باری سۆزداریت تەنها بە بەرزکردنەوەی سادەی مەچەکت.
 
چارەسەرەکان بۆ پاراستنی تەندروستی گشتگیر و درێژخایەن
 
لە دیاریکردنی مەترسیی نەمانی هەناسەدان لەکاتی خەودا تاوەکو بەدواداچوونی تەندروستیی سووڕی مانگانە، زنجیرەی (HUAWEI WATCH GT 5) پەرەی پێدرا بۆ داپۆشینی مەترسییە تەندروستییە جۆراوجۆرەکان. ئەم تێگەیشتنانە بەشێوەیەی ئۆتۆماتیکی بە تێپەڕبوونی کات لە ئەپی تەندروستیی (‎HUAWEI Health Ap) تۆمار‏ دەکرێن کە لەوێ شیکاری دەکرێن بۆ پێشکێشکردن پێشنیازی کەسی. بیهێنە پێش چاوت کە یاریدەدەر و پسپۆڕێک لە
مەچەکتدا هەبێت، کە بیرت بخاتەوە گۆڕانکاریی بچووک لە شێوازی ژیانتدا بکەیت، ئەمەش هاوکارت دەبێت بۆ پاراستنی تەندروستیت بۆ ماوەی درێژخایەن.
 
هواوی ئەم بەرپرسیارێتییەی لەئەستۆ گرتووە. کۆمپانیاکە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی توێژینەوە پزیشکییەکان و نەخۆشخانەکان لە سەرانسەری جیهاندا کردووە. لەڕێگەی داهێنانە کاتژمێرە زیرەکەکانیدا، هواوی بەشداری دەکات لە باشترکردنی توێژینەوەکانی تەندروستیی دڵ و خوێنبەرەکان و چاودێریکردنی خەو، ئەم هاوکارییانە وەکو بناخەیەک بەکاردەهێنێت بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی تەکنەلۆژیای تەندروستی لە کاتژمێرەکانیدا.