پارتی: چاوەڕێى ئەنجامەکانى کۆتایى هەڵبژاردن دەکەین بۆ هەنگاونانى قۆناخى دواى هەڵبژاردن

دوێنێ کاژێر 06:15
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارتی دیموکراتی کوردستان پرۆسەی هەڵبژاردن بە "سەرکەوتوو" ناودەبات و دەڵێت، "ئەم متمانە پتەوەى خەڵکى کوردستان، ئەرکى پارتى لەم قۆناخە هەستیارەدا قورستر کردووە." 
 
کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئەمڕۆ شەممە (26-10-2024) بەسەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆبووەوە و رایگەیاند، "پارتیمان بەڵێن بە کوردستانیان دەدات لەگەڵ دەنگدەرانى خۆى وەکو هەمیشە راستگۆ و لە ئاستى متمانەیاندا بێت و، پەیام و بەرنامە و درووشمەکانى هەڵبژاردن بەشێک بن لە کارنامەى ئاییندە و بە جێبەجێکردنیان، خزمەتى گەل و وڵاتمان دەکەین." 
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "کۆبوونەوە، سەرکەوتنى پرۆسەى هەڵبژاردنى بە سەرکەوتنى دیموکراسیەت لە کوردستان ناوزەدکرد  و، ئێستا پارتیمان چاوەڕێى ئەنجامەکانى کۆتایى هەڵبژاردن دەکات بۆ هەنگاونانى قۆناخى دواى هەڵبژاردن".
 
لە رۆژانی 18 و 20ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوون.
 
رۆژی دووشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، کۆمیسیۆن ئامارە بەراییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئەو ئامارانە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، کە دوو ملیۆن 87 هەزار و 972 کەسیان دەنگییان داوە، واتا رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان 72٪ بووە.
 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان 39 کورسی لە 95 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان بەدەستهێناوە و یەکەمی هەڵبژاردنە لەکاتێکدا دووەمی هەڵبژاردنەکە کە یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە 23 کورسیی بەدەستهێنا.

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێگەی دێرەلووک-ئامێدی

بۆمبەکەی سنووری ئامێدی تەقێندرایەوە و رێگە کرایەوە

بەهۆی هەبوونی تی ئێن تی لەسەر رێگەی دێرەلووک-ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک، بۆ زیاتر لە کاژێرێک رێگەکە داخرا. بەرپرسێک دەڵێت، "مادەکە تەقێندرایەوە و رێگە کرایەوە".