رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە گوندی هەڤنکا لە دەڤەری بارزان وەرگەڕا و دواتر گڕی گرت و بەتەواوی سووتا. قایمقامی مێرگەسۆریش دەڵێت، ئافرەتێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2023، غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە رووداوەکەدا ئافرەتێک گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئافرەتەکە بەتەنیا بووە و بەهۆی خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەیەوە وەرگەڕاوە و دواتر ئۆتۆمبێلەکە ئاگری گرتووە و هەر لەنێو ئۆتۆمبێلەکە ئافرەتەکە گیانی لەدەستداوە.
زێرەڤان ئەحمەد، بەرپرسی کارگێڕیی نەخۆشخانەی بلێ سەبارەت بە رووداوەکە، بە رووداوی راگەیاند، تەرمی ئافرەتەکە دوای وەرگرتنی رێکارەکان لە نەخۆشخانەی بلێ رەوانەی دادپزیشکی دەکرێت و دواتر رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ