رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ کەسوکاری شەهید عەقید ساڵح زراری قسەی کرد، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕی.
ساڵح زراری، فەرماندەی لیوای 18ـی پیادەی پێشمەرگە، یەکێک بوو لە بریندارەکانی شەڕی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە چیای قەرەچووخ کە بەیانیی ئەمڕۆ شەهید بوو. لەو شەڕەدا پێشتر دوو پێشمەرگە شەهید و 11ی دیکەش بریندار ببوون.
رۆژی پێنجشەممە، 26-10-2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەسوکار و بنەماڵەی شەهید ساڵح زراری، "هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيد ساڵح زرارى ده‌ربڕیوە، هيواى خواست يهزدانى مه‌زن، گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کەسوکاری شەهید عەقید ساڵح زراری لای خۆیانەوە "سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌ندی و سه‌ره‌خۆشى و هاوبه‌شيى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى."
ئێوارەی 22-10-2023، پێکدادانى نێوان سوپاى عێراق و هێزەکانى پێشمەرگە لە نزیک کەمپى ئاوارەکانى مەخموور لە بناری چیای قەرەچووخ، لەسەر سێ خاڵى سەربازی روویدا، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتى کەمپەکە.
شەڕەکە لەکاتێکدابوو، هێزەکانی فیرقەی 14ـی سوپای عێراق بەپێی رێککەوتنێک، چوار خاڵی سەربازیی چاودێرییان لەسەر چیای قەرەچووخ لە پەکەکە وەرگرتەوە، دواتر هێزێکی سوپای عێراق لە خاڵە سەربازییەکان جێگیرکران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ