سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەقید ساڵح زراری دەکات

26-10-2023
نیشانەکردن سەرۆک بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهید عەقید ساڵح زراری کرد و هاوخەمی خۆی بە خانەوادەکەی راگەیاند. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، رۆژی پێنجشەممە، 26-10-2023، سەرۆک مەسعود بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ کەسوکاری شەهید ساڵح زراری ئەنجامدا کە بەهۆی شەڕەکەی چیای قەرەچووخ لە 22ـی ئەم مانگە بە سەختی بریندار ببوو و، بەیانیی ئەمڕۆ شەهید بوو.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک بارزانی "سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی بە خانەوادەی شەهید راگەیاندووە."
 
ئێوارەی 22-10-2023، پێکدادانى نێوان سوپاى عێراق و هێزەکانى پێشمەرگە لە نزیک کەمپى ئاوارەکانى مەخموور لە بناری چیای قەرەچووخ، لەسەر سێ خاڵى سەربازی روویدا، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتى کەمپەکە.
 
شەڕەکە لەکاتێکدابوو، هێزەکانی فیرقەی 14ـی سوپای عێراق بەپێی رێککەوتنێک، چوار خاڵی سەربازیی چاودێرییان لەسەر چیای قەرەچووخ لە پەکەکە وەرگرتەوە، دواتر هێزێکی سوپای عێراق لە خاڵە سەربازییەکان جێگیرکران.
 
ساڵح زراری، فەرماندەی لیوای 18ـی پیادەی پێشمەرگە یەکێک بوو لە بریندارەکانی ئەو شەڕە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق روویدا، کە ئەو رۆژە دوو پێشمەرگە شەهید و 11ی دیکە بریندار بوون. 
 
بەیانیی ئەمڕۆ دەوروبەری کاژێر 04:00ـی بەیانی، دوای سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە عەقید ساڵح زراری شەهید بوو، تەرمەکەی لە گوندی زەرگەزەوی بەخاک سپێردرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەریاچەی ورمێ

ئاوی دەریاچەی ورمێ 6 سانتیمەتر زیادی کردووە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئاوی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە کاتی هاوشێوەی ساڵی رابردوو 6 سانتیمەتر زیادی کردووە