بەرپرسێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق: ساڵانە 40 ملیۆن تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە

26-10-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن خۆڵ و خاشاک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق رایدەگەیێنێت، عێراق ساڵانە نزیکەی 40 ملیۆن تۆن، خۆڵ و خاشاکی هەیە و دەکرێت ئەو خۆڵ و خاشاکە 100 هەزار هەلیکار بڕەخسێنێت.
 
جاسم فەلاحی، بریکاری وەزارەتی ژینگەی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 26-10-2023، بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاند، کەرتی خۆڵ و خاشاک زۆر گرنگە و رێگەیەکە بۆ بەدیهێنانی پەرەپێدانی بەردەوام، عێراق ساڵانەش نزیکەی 40 ملیۆن خۆڵ و خاشاکی هەیە.
 
بریکاری وەزارەتی ژینگەی عێراق، دەڵێت، رۆژانە هەر کەسێک 750 گرام بۆ کیلۆیەک و 250 گرام خۆڵ و خاشاکی هەیە، کە بەرزترین رێژەیە لە هەموو جیهاندا ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بە هەدەردان و زیادەڕۆیەی کە لە کۆمەڵگەدا هەیە.
 
جاسم فەلاحی، پێیوایە، عێراق بەرهەمهێنەرێکی گەورەی خۆڵ و خاشاکە، ئەوەش بەهای خۆی هەیە کە ئەگەر بەشێوەیەکی باش ئیدارەی ئەو خۆڵ و خاشاکە بدرێت. ئابووری بازنەیی هەیە کە دەستپێدەکات بە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، دواتر جیاکردنەوە و دووبارە بەکارهێنانەوە و گۆڕینی بۆ وزە کە بەهۆیەوە لەو کەرتەدا دەکرێت نزیکەی 100 هەزار کەس بخرێنەسەر کار. 
 
دکتۆر گەیلان قادر، ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 26-10-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، خۆڵ و خاشاک بابەتێکی گرنگە و پەیوەندی بە تەندروستی و ژینگەی هەمووانەوە هەیە، لیژنەکەیان لەوبارەوە چەندین جار لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان کۆبووەتەوە، بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە و هەوڵدەدەن بودجەیەکی تایبەتی بۆ دیاری بکرێت. حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانی، گرنگی تایبەت بە ژینگە دەدات و لەو کابینەیە وەزارەتێکی سەربەخۆی هەیە.
 
ئەندامەکەی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تائێستا بەشێوەیەکی زانستییانە مامەڵە لەگەڵ ئەو خۆڵ و خاشاکانە ناکرێت کە رۆژانە لە عێراق فڕێدەدرێن، پێویستە وەزارەتی ژینگە و لایەنە پەیوەندارەکان گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای پسپۆر بکەن کە کۆمپانیاکان جیهانی بن، یان ئامێرەکان لە دەرەوە بهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی خوڵ و خاشاک کە دەکرێت سوودی زۆر لەو خۆڵ و خاشاکە وەربگرێت و جارێکی دیکە بەشێوەیەکی دیکە بەکاربهێنرێتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".