کۆمپانیایەک هەناری هەڵەبجە دەباتە وڵاتانی جیهان

27-10-2020
رووداو @Rudawkurdish
ساڵانە هەنارێكی زۆر لە كوردستان بەرهەم دەهێندرێت و گرفتی ‏سەرەكیی ‏هەموو ‏ساڵێك نەبوونی بازاڕێكە بۆ فرۆشتنی ئەو ‏بەرهەمە.
ساڵانە هەنارێكی زۆر لە كوردستان بەرهەم دەهێندرێت و گرفتی ‏سەرەكیی ‏هەموو ‏ساڵێك نەبوونی بازاڕێكە بۆ فرۆشتنی ئەو ‏بەرهەمە.
نیشانەکردن هەناری هەڵەبجە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بۆ ئەمساڵ کۆمپانیایەک هەناری هەڵەبجە هەناردەی دەرەوە دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ هەردوو وەزارەتی بازرگانی و کشتوکاڵی عێراق لەسەر هێڵن بۆ ئاسانکاریی بۆ ئەو پرۆسەیە. 
 
ساڵانە هەنارێكی زۆر لە كوردستان بەرهەم دەهێندرێت و گرفتی ‏سەرەكیی ‏هەموو ‏ساڵێك نەبوونی بازاڕێكە بۆ فرۆشتنی ئەو ‏بەرهەمە.
 
ئەمە مژاری بەرنامەی لەگەڵ رەنجی تۆڕی میدیایی رووداو بوو کە تێیدا باخەوانەکانی پارێزگای هەڵەبجە گلەیی و دردە دڵی خۆیان کرد لەبارەی ساخنەکردنەوە و کەمنرخی بەرهەمەکانیان. 
 
بێگەر تاڵەبانی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی لەگەڵ رەنجی تۆڕی میدیایی رووداو کە تایبەت بوو بە دۆزینەوەی بازاڕ بۆ هەناری هەڵەبجە لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، کێشەکانی ساخکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ تایبەت نییە بە "ئەم کابینەیەی حکومەت" و لەگەڵ ئەوەشدا لەو کاتەوەی بووە بە وەزیر، چەند هەنگاوێکیان بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی ناوە. 
 
لە وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا نرخی کیلۆیەک هەنار چوار  یۆرۆیە، لە ئەمریکاش نرخی یەک هەنار چەند دۆلارێکە، کەچی وەک باخەوانەکانی هەڵەبجە باسی دەکەن، کیلۆیەک هەنار بۆیان 250 دینار زیاتر ناکات،  تەنانەت تەنیا یەک ئامێری ساردکەرەوە لە سنوورەکەدا هەیە بۆ ئەوەی باخەوانان هەنارەکانیان تێیدا هەڵبگرن، جگە لەوەش بەپێی پێویست بۆ دروستکردنی شەربەست سوودی لێ وەرناگیرێت.
 
یەکێک لە هەنگاوەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ وەک بێگەرد تاڵەبانی باسی دەکات، بۆ دووەم ساڵە هاوردەکردنی هەنار قەدەخە دەکەن، هاوکات، لەگەڵ کۆمەڵەی جووتیارانی هەنار لە هەڵەبجە، کۆبووەتەوە بۆئەوەی یارمەتییان بدات.
 
لە سنووری هەڵەبجە 20 بۆ 26 جۆری هەنار هەیە، ئێستا لە رێگەی وەبەرهێنەر و بازرگانان لە هەرێمی کوردستانەوە دەستکراوە بە هەناردەکردنی هەناری هەڵەبجە بۆ وڵاتانی ئەوروپی. 
 
بەپێی قسەی بەڕێوەبەری  گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە، لە ماوەی ‏‏20ساڵی رابردوو 90% باخی ‏هەنار لەو پارێزگایە زیادیكردوە.
 
حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ساڵانە 25-30 هەزار تۆن هەناری خۆمان دەهێنرێتە عەلوەکان، هەناری زیاتر لە پێدوایستیی ناوخۆمان هەیە و بەهۆی ئەوەوە نرخی دادەبەزێت و بەشێکی هەناردەی شارەکانی عێراقیش دەکرێت."
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جیاکردنەوەی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاگهیر - رووداو

هەفتەى داهاتوو کۆمیسیۆن ئەنجامى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پەسند دەکات

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق هەفتەى داهاتوو ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پەسند دەکات و لە ماوەى 10 رۆژ دواى ئەوە لەسەر بانگهێشتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت.