گالەری

26-10-2016
16 Photos
رووداو @Rudawkurdish

رووداو - سلێمانی

دایک و باوکێک لە گوندی زەلانی سەر بە شارباژێڕ، ژن بۆ کوڕە تاقانەکەیان دەگوازنەوە، لەسەر شێوازی پێشینان، بووک بە ئەسپ دەبردرێت و کەسێک ئاوێنەی لە پێش بووکێ هەڵگرتووە. لە ئاهەنگەکەدا خەنەبەندان دەکرێت و هەموویان جلوبەرگی کوردەوارییان لەبەردایە. بووک تارای سووری بەسەر دادراوە، هەروەها رەشماڵ و دەوار هەڵدراون و خواردنی کوردەواری ئامادەکراوە، هەڵپەڕکێی کوردەواری دەکرێت.