رووداو دیمەنی گەورەترین تونێلی داعش لە میحوەری باشیک بڵاودەکاتەوە

رووداو - باشیك

رووداو دیمەنی گەورەترین تۆنێلی داعش لە گوندی تیسخراپی گەورەی سەر بە شارۆچكەی باشیک بڵاودەكاتەوە.

تیمی رووداو لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە چوونەتە نێو ئەو تونێلەی داعش، كە ماوەی دوو ساڵە لە رێگەیەوە هێزەكانی پێشمەرگەی لە میحوەری باشیك هەراسان كردووە، بەڵام بەشێوەیەك دروستكراوە پێشمەرگە و هاوپەیمانانیش شوێنەكەیان بۆیان ئاشكرانەكراوە.

لەو تۆنێلە چەكدارانی داعش ژووری شاهانەیان بۆ ئەمیرەكەیان بەناوی "ئەبو ئەنەس" دروستکردووە.

تونێلەكە پڕە لە چەک و تەقەمەنی، کە دروستکراوەی دەستی داعشن و گوللەی هاوەنی ئەمریکیش لە تونێلەکەدا هەیە.

لە رێگەی ئەو تونێلەوە پێنج خانوو پێكەوە بەستراونەتەوە، شەش دەرگای هەیە (دوو سەرەكی و چوار لاوەكی).

تونێلەكەی داعش لە گوندی تیسخراپی گەورە چێشتخانەشی تێدایە.