کۆمیسیۆن بۆ رووداو: تەنیا دوێنێ 10 سەرپێچی تۆمارکراون

26-09-2024
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوو رۆژ بەسەر دەستپێکی بانگەشە تێپەڕیوە، کۆمیسیۆن دەڵێت: 10 سەرپێچیمان تۆمار کردووە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئەیلوولی 2024، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەکو کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ؛ 10 سەرپێچی و پێشێلکاری بانگەشەی هەڵبژاردن تۆمار کراون."
 
گوتیشی، "سەرجەم ئەو پێشێلکارییانە دوێنێ تۆمارکراون، بەڵام هێشتا وردەکاریمان لەسەر جۆری پێشێلکارییەکان و حیزب و کەسانی پێشێلکار بەدەست نەگەیشتووە."
 
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ژمارەیەک سەرپێچی دیاریکردووە، لەوانە؛ پێبژاردن کە بەربژێر بە پارە سزا دەدرێت؛ دەستگیرکردن هەیە لە مانگێک تاوەکو ساڵێک؛ ئەگەر سەرپێچییەکەش گەورە بێت، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دەتوانێت ئەو بەربژێرە دووربخاتەوە.
 
20ـی تشرینى یەکەم دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، دوو رۆژ بەر لەوە دەنگدانى تایبەت بەڕێوەدەچێت. بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی 20 رۆژ بەردەوام دەبێت، واتە تاوەکو رۆژی 15ـی ئۆکتۆبەری 2024.  

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".