وردەکاریی گیانلەدەستدانی 10 کەس لە رێگەی کەرکووک - تکریت؛ 'بەهۆی خێرایی و سەرکێشییەوە بووە'

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
دیمەنی دوای رووداوەکە.
دیمەنی دوای رووداوەکە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای یەک سایدی نێوان کەرکووک- تکریت 10 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون. 
 
رووداوەکە کاژێر شەشی بەیانی رۆژی پێنجشەمە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانیGMC، تۆیۆتا ئەڤەلۆن و ڤاڵڤۆیەک بووە. 
 
خێراییەکی زۆر و دواتر سەرکێشی کردن، ئەم رووداوەی لێکەوتووەتەوە، جگە لە برینداربوونی سێ شوفێرەکە، 10 کەسی دیکەش گیانیانلەدەستدا کە لە نێویاندا دوو منداڵی تەمەن دوو ساڵ هەبوو. 
 
ئەو 10 کەسەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی شارۆچکەی هیتن لە پارێزگای ئەنبار و تەرمەکانیان بۆ ئەوێ نێردراونەتەوە، شوفێری سێ ئۆتۆمبێلەکەش لە نەخۆشخانەی کۆماریی کەرکووک لەژێر چاودێری پزیشکین. 
 
شوفێری تویۆتا ئەڤەلۆنەکە دەڵێت، "کارەساتەکە گەورە بووە و هیچم بیرنەماوە"
 
شەداد مەحموود، شوفێری تۆیۆتا ئەڤەلۆنە و دەڵێت: "بە دەنگێکی گەورە بەئاگاهاتم، کە لە ئوتۆمبێلەکە دابەزیم من لەسەر سایدی خۆم بووم، GMCیەکە لە هەولێرەوە هاتبوو، لێدام و سوڕایەوە پشتم، کە سوڕایەوە لە کرێنە ڤاڵڤۆکەی دا."
 
شوفێری GMCیەکە لە هەولێرەوە بە 10 سەرنشین بەرەو ئەنبار دەڕۆیشت، هێشتا نازانێت کە تەواوی سەرنشینەکانی گیانیانلەدەستداوە. 
 
مامی موحسن مامی شوفێری GMC دەڵێت: "ئەمە شوفێری GMCیەکە برازامە، لە هەولێرەوە هاتووە، ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش لە هیتەوە هاتووە و ویستوویەتی ئۆتۆمبێلێک ببڕیت و لە GMCیەکەی داوە، بەدروست لە تایەی پێشەوەی داوە و ئۆتۆمبێلەکە لە نێو شەقامەکە سووڕاوەتەوە و کرێنەکە لەدواوە لێداون."
 
پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووک خێرایی زۆر و خراپیی رێگاکە و نەبوونی هیچ هێمایەکی هاتووچۆ بە هۆکاری رووداوەکە دەزانێت. 
 
عەقید عامر نەریمان گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت: "یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانە سەرکێشیی کردووە و بەشێوەیەکی نایاسایی رووبەرووی ئۆتۆمبێلێکی جۆری GMC دەبێتەوە و لێدەدات، GMCیەکە کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و خۆی بە ڤاڵڤۆیەکدا دەکێشێت و ئەم کارەساتەی لێدەکەوێتەوە."
 
لە ماوەی ئەم مانگەدا، ئەمە پێنجەمین رووداوی هاتووچۆیە لە رێگەی نێوان کەرکووک- تکریت روودەدات و بەهۆیەوە 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و 14ی دیکەش بریندار بوونە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنەکان لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەر پارت و بەربژێرێک پارەى پێبژاردن نەدات، هەڵبژاردنى داهاتوو ناتوانێت بەشدار بێت

عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: پارت و هاوپەیمانێتییەکان بەرپرسیارێتى پێبژاردنى ئەو سەرپێچییانە لەئەستۆ دەگرن، کە بەربژێرانیان دەیکەن، بەڵام ئەگەر بەربژێرەکە سەربەخۆ بوو پێبژاردنەکە دەکەوێتە ئەستۆى خۆى.