رووداو دیجتاڵ
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆری ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاکەوتن بەڕێکەوتوون و هەموو ئامادەکارییەک دەستپێکرا بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانیە (قەرەقووش) کە بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندارن.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان برینداران لە شاری هەولێر چارەسەر دەکرێن.
ئەمشەو لە قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێران کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی گیانی و مادی گەورەی لێکەوتووەتەوە. گومان دەکرێت دەیان کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدابێت و برینداربووبن.
تیمەکانی تەندروستی لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن لە هەولێر لە ئامادەباشیدان. پزیشکانی پسپۆڕ، نەشتەرگەری و جوانکاری گەڕاونەتەوە نەخۆشخانەکان تاوەکو چارەسەری خێرا و تەواو بۆ بریندارەکان بکرێن.
تاوەکو کاژێر 04:00ـی بەرەبەیان زیاتر لە 10 بریندار گەیێندرانە هەولێر کە بەشێکیان منداڵن. پەیامنێری رووداو رایگەیاند، بەشێک لە بریندارەکان تەندروستییان ناجێگیرە. گوتیشی، ئەو بریندارانەی هاتوونەتە هەولێر، هەموویان برینەکانیان سەختن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ