رووداو دیجیتاڵ
راگەیاندنەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری خوڕماوە، ناوەندی پارێزگای لوڕستاندا، بیستراوە، بەڵام پارێزگاری لوڕستان رەتیکردووەتەوە تەقینەوە روویدابێت.
مەهدی پازووکی، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای لوڕستان، سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە گوتی: دەنگێکی وەک تەقینەوە لە هەندێک لە گەڕەکەکانی شاری خوڕماوەدا بیستراوە.
سەبارەت بە جۆر و هۆکاری تەقینەوەکە، بازووکی دەڵێت "بابەتی تەقینەوە و لەرینەوەی شاری خوڕماوە، لەلایەن دامودەگا یارمەتیدەر و دامودەزگاکانی ئەندام لە کۆنترۆڵی قەیران لێکۆڵینەوە لەسەر دەکرێت و، خەڵک لە ئەنجامەکانی ئاگادار دەکەن."
مەهدی پازەوکی هەروەها گوتی، راستەوخۆ پەیوەندییان بە دامەزراوەی جیۆفیزیای زانکۆ تاران کردووە، بەڵام ئەو ناوەندە هیچ بوومەلەرزەیەکی تۆمار نەکردووە.
ئیحسان یاوەری، جێگری پارێزگاری لوڕستان، بەیانی ئەمڕۆ گوتی: بەپێی راپۆرتی ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکان و پۆلیس، دەنگی تەقینەوە لە خوڕماوەدا راست نییە و تەنیا دەنگۆیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ