رووداو دیجیتاڵ
لە شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی دزی لە دووكانێكی مۆبایلفرۆش دەكرێت، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێ: دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە و بەڵگەشیان بۆ ئاشكراكردنی تاوانەكە دەستكەوتووە.
سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كاژێر 2:00ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە دزی لە دووكانێكی مۆبایل فرۆشی شەقامی مەولەوی كراوە، بەپێی قسەی دووکاندارەکە "60 مۆبایلی لێ دزراوە".
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەش كرد جگەلە پاسەوانی بازاڕەكە لەو شەقامەدا كامێرەی چاودێریش هەیە گوتیشی "بۆیە بەڵگەی پێویست لەبەردەستە بۆ ئاشكراكردنی ئەو كەسانەی تاوانەكەیان كردووە."
بەشێكی زۆری دووكانەكانی شەقامی مەولەوی لە شاری سلێمانی كاری فرۆشتنی مۆبایل دەكەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ