دەستەی وەبەرهێنان: 700 بۆ 1000 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتانی کریستیان لە عەنکاوە دروستدەکرێت

27-09-2022
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی وەبەرهێنان دروستکردنی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ کەمدەرامەتانی کریستیان رایگەیاند. سەرۆکی دەستەکەش دەڵێت، "ئەو یەکانەی بۆیان دروستدەکرێت لە چوارچێوەی ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونانەدان و وەبەرهێنەریش بۆ دروستکردنی یەکەکان دیاریکراوە."
 
رۆژی دووشەممە 26-09-2022 محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە چوارچێوەی پلانی دروستکردنی 20 هەزار یەکە نیشتەجێبووەکە، 700 بۆ 1000 یەکەیان تایبەتکراوە بە کریستیانەکان و یەکەکانیش لە سنووری عەنکاوە دروستدەکرێن."
 
بە گوتەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، وەبەرهێنەر بۆ دروستکردنی ئەو یەکانە دیاریکراوە و ئەوەی ماوەتەوە شوێنی یەکەکانە کە دیاریبکرێت، بۆئەوەی وەبەرهێنەر دەست بە کارەکانی بکات.
 
لەبارەی دیاریکردنی ئەو کەسانەی کە یەکەکانیان بەردەکەوێت، محەممەد شوکری ئەوەی خستەڕوو، "ئەو کریستیانانەی کە کەمدەرامەتن و فۆرمی 20 هەزار یەکە نیشتەجێبووەکانیان پڕکردووەتەوە یان پڕیان نەکردووەتەوە، لیژنەیەک پێکهێندراوە و ئەنجوومەنی شارەوانیی عەنکاوە دیاریی دەکات کێ شایەنی ئەو یەکانەیە."
 
ئەو یەکانەی دروستدەکرێن سێ جۆرن، 80 مەتری بە پێشەکیی چوار هەزار دۆلار، 100 مەتری بە پێشەکیی چوار هەزار دۆلار و 120 مەتری بە پێشەکیی شەش هەزار دۆلار؛ ئەوەی دیکە بە قیستی 15 مانگ دەدرێتەوە.
 
سەرەتای مانگی 5ی ئەمساڵ، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی راگەیاند و گوتی، "بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بڕیاردراوە لەڕێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان رابگەیێندرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.