پۆلیسی تورکیا لێکۆڵینەوە لە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە یاریگەی ئامەدسپۆر دەکات

26-09-2022
ماشەڵڵا دەکاک
ماشەڵڵا دەکاک
هاندەرانی ئامەدسپۆر لەنێو یاریگە ئاڵای کوردستانیان بەرزکردووەتەوە. وێنە: رووداو
هاندەرانی ئامەدسپۆر لەنێو یاریگە ئاڵای کوردستانیان بەرزکردووەتەوە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەزاران هاندەری یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستان، بە ئاڵای کوردستان و گوتنەوەی "بژی بژی کوردستان" چوونە یاریگە و پاڵپشتیی یانەکەیان کرد، لەو یارییەدا کە بەرامبەر بورساسپۆر کردیان. پۆلیسی تورکیاش بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لەوبارەوە بکات.
 
یانەی ئامەدسپۆر لە خولی یانە پلە دووەکانی تورکیا، میوانداریی یانەی بورساسپۆری کرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردەوە. هاندەرانی یانە کوردییەکە ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە و دروشمی "بژی کوردستانیان" گوتەوە.
 
ماشەڵڵا دەکاک، پەیامنێری رووداو لە ئامەد رایگەیاند، زیاتر لە 10 ساڵە ئەو ململانێیە لەنێوان هەردوو یانەکەدا هەیە، بەردەوام لە یارییەکانیاندا ئەو گرفتانە روودەدات.
 
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا فەرمانی گرتن بۆ حەوت کەس دەرکراوە، پێنج کەس لەوانەی فەرمانیان بۆ دەرکراوە دەستگیر کراون.
 
هاندەرانی یانەی ئامەدسپۆر لەنێو یاریگەدا وێنەی ژینا ئەمینییان بەرزکردووەتەوە و سەرکۆنەی شێوازی گیانلەدەستدانەکەییان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە