دادگای كەركووك فەرمانی دەستگیركردن بۆ رێبوار تاڵەبانی دەردەكاتەوە

26-09-2019
سەمیع زوبێر
نیشانەکردن رێبوار تاڵەبانی
A+ A-

رووداو ـ هەولێر 

دادگای كەركووك یاداشتنامەی دەستگیركردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە وەكالەت دەركرد، ئەویش دەڵێت، مەرامی سیاسی لە پشتە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا کۆنەبێتەوە.


رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە وەكالەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 دوو ئۆتۆمبێلی حكومی لە نێو ماڵی من بوون لە كەركووك و لەلایەن ئەو هێزانەوە دزران كە هاتنە نێو شارەكە".

هەروەها گوتی "ئەو كات لە دادگای كەركووك و هەولێر سكاڵام تۆماركرد و ئاگادارم كردنەوە كە ئەو دوو ئۆتۆمبێلە دزراون، بەڵام دادگای كەركووك و ئەو دادوەرە كە هەر دادوەرەكەی جارانە بە مەرامێكی سیاسی و بەتۆمەتی فەرامۆشی یاداشتنامەی دەستگیركردنی مینان دەركردووە". 

 سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە وەكالەت گوتیشی "پارێزەرەكەم راسپاردوە ئەو بەڵگانە رادەستی دادگا بكات كە ئەو كات سكاڵام تۆماركردوە".

بەگوتەی رێبوار تاڵەبانی: "یەكڕیزی پارتە كوردستانییەكان، نزیكبوونەوەی یەكێتی و پارتی و كێشەی پارێزگار، هەمووی لەسەر ئەوە ماوەتەوە ئەنجوومەنی پارێزگا كۆبێتەوەو كارا بكرێتەوە، تاكە كەسیش بتوانێ ئەو كۆبوونەوەیە بكات سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگایە كە منم، بۆیە ئەو بەربەستانە دروستدەكەن بۆ ئەوەی ئەو كۆبوونەوەیە نەكرێت و تاوەكو دوای هەڵبژاردنەكان كورد بەو شێوەیە بمێنێتەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو تۆمەتبارەکە لەکاتی دزیکردن.

لە کاتی قەدەخەی هاتووچۆدا دوو کەس زیاتر لە 51 ملیۆن دینار لە دوو کۆگەی هەولێر دەدزن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی سەرژمێریدا، دوو تۆمەتبار، کە لە دوو کۆگەی خۆراکدا 41 ملیۆن دینار و 6,700 دۆلار (10 ملیۆن و 50 هەزار دینار)یان دزیبوو، دەستگیرکران.