رووداو - هەولێر
لە هه‌ولێر قۆناخێکی دیكه به‌ره‌و فراوانبوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌ستپێكرد. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناخه‌ی پرۆژه‌ی شه‌قامی بازنه‌یی 150 مه‌تری دانا.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێ "هه‌ولێر، وه‌كو پایته‌خت كه له‌ڕووی جوگرافیشه‌وه كه‌وتووه‌ته ناوه‌ڕاستی هه‌رێمی كوردستان رێڕه‌وی جوڵه و په‌ڕینه‌وه و هاتووچۆی بازرگانییه، رێگای سه‌ره‌كی نێوده‌وڵه‌تی و مه‌رزی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی دراوسێ و توركیا و سووریاش، ئه‌م رێگایه ئاسانكاریه‌كی ته‌واو پێشكه‌ش به جوڵه‌ی بازرگانی ده‌كات".
پرۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری له هه‌ولێر، یه‌كێكه له ستراتیژیترین پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، درێژی شه‌قامه‌كه 70 كیلۆمه‌تره و هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی نزیكه‌ی 20 مه‌تر پانه و پێنج ئۆتۆمبێل دەتوانن به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه له‌سه‌ری رێبکەن، بۆ هه‌ر سایدێكیش شاڕێیه‌كی خزمه‌تگوزاری له ته‌نیشتیدا دروست ده‌كرێت.
پرۆژه‌كه به پێنج قۆناخ جێبه‌جێ ده‌كرێت، له قۆناغی یه‌كه‌میدا 14 كیلۆمه‌تری ته‌واو ده‌كرێت، كه به‌حركه به رێگای كۆیه دەگەیەنێت.
نه‌ورۆز مه‌ولوود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دەڵێ "به‌ڵێنده‌ر بڕیاریداوه تاوه‌كو سێ ساڵ ته‌واوی بكات، خۆی 1250 رۆژی ته‌خمینیمان بۆ داناوه، ئەمەش بەهۆی دیزاینه‌كان و هه‌ندێك كێشه‌ی زه‌وییه‌كان ئه‌گه‌ر بێته پێشی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه‌كان زووتر چاره‌سه‌ربكرێن، كۆمپانیا نیازی وایه به دوو ساڵ و نیو تاوه‌كو سێ ساڵ ته‌واوی بكات".
كۆمپانیای هێمن گرووپ له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی شه‌قامی 150 مه‌تری جێبه‌جێ ده‌كات. 131 ملیۆن دۆلاری بۆ قۆناخی یه‌كه‌م ته‌رخانكردووه و پاره‌كه وه‌كو قه‌رز لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، هه‌ركات دۆخی دارایی ئاسایی بووه‌وه، حكومه‌ت بۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
خالید خۆشناو، خاوه‌نی گرووپی كۆمپانیاكانی هێمن دەڵێ "دروستکردنی ئەو شەقامەش له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆمانه، وه‌ك هێمن گرووپ ئه‌و پرۆژه‌یه به قه‌رز جێبەجێ دەکەین، ئه‌و کاتەی ته‌واو بوو، راده‌ستی حكومه‌تمان كرد، ئه‌وكاته حكومه‌ت چاوێك به دۆخی ئێمەدا ده‌خشێنێته‌وه و له‌وانه‌یه ده‌ستبكات به پاره پێدانمان به به‌ش به‌ش".
راگه‌یاندنی ئه‌م پرۆژه‌یه مژده‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ر بوو بۆ دانیشتووانی شاری هه‌ولێر، به‌ڵام وه‌زیری ئاوه‌دانكرنه‌وه مژده‌ی پرۆژه‌ی گرنگی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ش پێ‌بوو.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوول، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه دەڵێ "دوێنێ به‌ردی بناخه‌ی رێگەی دهۆك - هه‌ولێرمان دانا، كه به‌شێكی گه‌وره‌ی رێگاكه مابوو، به‌ردی بناخه‌كه‌یمان دانا و ده‌ستپێده‌كاته‌وه و، له چه‌ند مانگی رابردووماندا چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژیمان ده‌ستپێكردووەته‌وه وه‌كو قۆناغی دووه‌م و سێیه‌می رێگای كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان، له ئایینده‌یه‌كی نزیكیشدا دەست بە کار دەکەین لە توونێلی نوێی ده‌ربه‌ندیخان".
شه‌قامی 150 مه‌تری ده‌بێته شه‌شه‌مین و دواهه‌مین شاڕێی بازنه‌یی به‌ده‌وری هه‌ولێر، شه‌قامكی خێرایه و ناحیه‌كانی بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، داره‌توو، به‌حركه، مه‌لاهۆمه‌ر و رێگای گوێر و قۆریتان و سه‌ركارێز به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و، به‌پێی خێرایی شه‌قامه‌كه‌ش دووری ئه‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ری شار ته‌نها چه‌ند خوله‌كێكی كه‌می پێده‌چێت.
داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ