لە سنووری سلێمانی 76 قوتابخانە مەترسیی رووخانیان لەسەرە

26-08-2024
پێشەوا بەختیار
مامۆستایەک: لە تەیناڵ هیچ پێداویستییەکی پەروەردەییمان نییە
مامۆستایەک: لە تەیناڵ هیچ پێداویستییەکی پەروەردەییمان نییە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
شوێنی فێربوونی ئەلف بێ و یادگاریی منداڵیی سێ باوک بووەتە وێرانە، بۆیە ئێستا کۆشش دەکەن قوتابخانەکەیان دروستبکرێتەوە.
 
قوتابخانەی جگەرخوێنی بنەڕەتی لە شارەدێی تەیناڵی سلێمانی، شەش ساڵە خراوەتە لیستی رووخاندن و دروستکردنەوەی پەروەردەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچی لێ نەکراوە.
 
ئەوانەی رۆژانێک هاوشێوەی ئەو سێ باوکە خۆیان وانەیان تێدا دەخوێند، لەپێناو منداڵەکانیاندا داوا دەکەن قوتابخانەکە دروستبکرێتەوە.
 
فەرمان مستەفا، باوکی قوتابی دەڵێ "ئەو کاتی من لێرە قوتابی بووم، هەستم بە ژیان دەکرد، ئێستا کە قوتابخانەکە بەمشێوەیە دەبینی، هەست دەکەی هەناسەی تێدا قەتیس دەبێت."
 
محەممەد غایب، باوکی قوتابیێکی دیکە دەڵێ "داوامان کردووە (قوتابخانەکە) سەرلەنوێ دروستبکرێتەوە بە هاوکاریی حکومەت و ئەو کارگانە."
 
قوتابخانەی جگەرخوێن دوای ئەوەی لەبەر مەترسیی رووخان، چۆڵکراوە؛ بۆ ئەمساڵی خوێندن 300 قوتابی لەگەڵ قوتابخانەیەکی دیکە تێکەڵکراون و دەبێت لە کابینەدا بخوێنن.
 
دوای دەیان نووسراو و داواکردن، تاوەکو ئێستا بەهۆی قەیرانی دارایی، کەس دەستی بۆ چاککردنی قوتابخانەکە درێژ نەکردووە.
 
سەربەست جەبار، مامۆستایە و دەڵێ "نە باخچەی ساوایانمان هەیە و نە قوتابخانە. کەرتی پەروەردە لێرە سفرە. منداڵی ئێرە تاکە شوێن بۆ حەز و خولیاکانی، قوتابخانەیە کەچی ئەوەشمان نییە."
 
سەرتیپ ئیبراهیم، باوکی قوتابیێکی دیکە دەڵێ "ئەگەر ئەم قوتابخانە 12 پۆلییە دروستبکرێت، کورد گوتەنی خەممان نابێت لە پەروەردەی منداڵەکانمان."
 
لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دوو هەزار و 518 قوتابخانە و باخچە هەن، بۆ ساڵی 2024 پەروەردەی سلێمانی داوای کردووە 240 قوتابخانە و باخچە بەگوژمەی 4 ملیار دینار نۆژنبکاتەوە.
 
هەر لەو سنوورە 76 قوتابخانەش مەترسیی رووخانیان لەسەرە، بۆ چارەسەری کێشەی دوو و سێ دەوامیان لە قوتابخانەکان دروستکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".