رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 29 پلە و گەرمترینیش گەرمیان دەبێت بە 46 پلەی سیلزی. کەشناسێک دەڵێت، دابەزینی پلەی گەرما لە رۆژانی دهاتوودا بەردەوام دەبێت و سێشەممە تاوەکو پێنجشەممە شەو و رۆژ فێنک دەبێت.
رۆژی شەممە، 26ـی ئابی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کەشوهەوای سبەی رایگەیاند، ئاسماڵ ساماڵ دەبێتە و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بارسته ههوایهكی فێنک له دهریای نێوەڕاستهوه ههڵیكردووهته ناوچهكانمان و پلەی گهرما 5 بۆ 7 پله رووی له نزمبوونهوه كردووه؛ رۆژانی سێشەممە تاوەکو پێنجشەممە ههست به ههوای فێنلک لە رۆژ و شەودا دەکرێت و شەپۆلی گەرمای بەهێزیش کۆتاییهاتووە".
ئەو کەشناسە پێشبینی دەکات، رۆژانە 30 و 31ـی ئاب بارانبارین و هەورە برووسکە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی راپەڕین هەبێت.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرمای باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر؛ 41 پلەی سیلزی
سلێمانی؛ 39 پلەی سیلزی
دهۆک؛ 40 پلەی سیلزی
کەرکووک؛ 43 پلەی سیلزی
هەڵەبجە؛ 40 پلەی سیلزی
زاخۆ؛ 41 پلەی سیلزی
سۆران؛ 39 پلەی سیلزی
حاجی ئۆمەران؛ 29 پلەی سیلزی
گەرمیان؛ 46 پلەی سیلزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ